×

2024-08-29 93 جار خوێنراوەتەوە

تەرمی ڕۆژنامەنووسی شەهید گوڵیستان تارا بۆ زێدی خۆی لە باکووری کوردستان ڕەوانە كرا

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ تەرمی شەهید گوڵیستان تارا لە پزیشكی دادی سلێمانی وەرگیرایەوە و لە پاركی ئازادی مەراسیمێكی شایستەی بۆ ئەنجام درا, بڕیارە دواتر بەرەو شاری باتمان لە باكووری كوردستان بەڕێ بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29-8-2024، دوای شەش ڕۆژ مانەوەی تەرمەکەی لە پزیشكی دادی سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری  ڕۆژنامەنووس و كەسایەتی و چالاكوان لە مەراسیمێكدا پێشوازییان لە تەرمی "شەهید گوڵیستان تارا" كرد، دواتر لە لایەن كۆمپانیای چەتر و خانەوادەكەی و هاوڕێیانییەوە چەند وتارێك پێشكەش كرا و تاجە گوڵینە لەسەر تەرمەكەی دانرا و مەراسیمەكە كۆتایی پێهێنرا.

دواتر تەرمی ڕۆژنامەنووس گوڵیستان تارا، لە پارکی ئازادییەوە بۆ شوێنی كارەكەی كۆمپانیای چەتر بەڕێكرا، لەوێشەوە بەڕێدەکرێتەوە بۆ زێدی خۆی شاری باتمان لە باكووری كوردستان.

بۆ دواجار هاوڕێ و هاوپیشەكانی لە دەروازەی شاری سلێمانی بۆ هەمیشە و بە یەكجاری ماڵئاواییان لە شەهید کرد، بڕیارە لە مەراسیمێكی شایستەدا تەرمی گوڵستان تارا لە شاری باتمانی باكووری كوردستان بنێژرێت.

گوڵستان تارا، ماوەی سێ ساڵە وەك ڕاوێژكاری میدیایی لە كۆمپانیای چەتر كاری كردووە، ماوەی 20 ساڵیشە لە باكوور و ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان كاری ڕۆژنامەنووسی كردووە، و خاوەن بیرێكی ئازاد و خەباتكارێكی بێ وێنە بوو، بۆ گەل و نیشتمانەكەی.

ڕۆژی ٢٣ـی ئاب لە هێرشێكی چەتەیی و دوور لە هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان، تیمێكی میدیایی كۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی لە سنووری شارۆچكەی سەیدسادق كرانە ئامانج و لەو هێرشەدا هەردوو ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهید بوون و ڕۆژنامەنووس ڕێبین بەكریش بریندار بوو.

  • شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

سەرەکی