×

2024-09-13 98 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاندووە، میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران دامەزراوەیەكی دیپلۆماسی ئەمریكایان لە بەغداد كردووەتە ئامانج و حكومەتی عێراق دامەزراوە دیپلۆماسیەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت.

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران، ڕۆژی سێ‌ شەممەی ڕابردوو، دامەزراوە دیپلۆماسیەكانی سەربە ویلایەتە یەكگرتووەكانیان لە بەغدادی پایتەخت كردووەتە ئامانج، داوا لە حكومەتی عێراقیش دەكات، دیپلۆماسیەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت.

دەشڵێت: ڕۆژی سێ‌ شەممەی ڕابردوو، (10) ئەیلول، هێرشكراوەتە سەر كۆمەڵگەی پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغداد، كە دامەزراوەیەكی دیپلۆماسی ئەمریكایە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵگەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، هێرشەكە لەلایەن میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە، كە بە ئازادی لە عێراق كاردەكەن

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی