×

2024-09-13 98 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

ناوەندی هەواڵ

دەزگاى میتى تورکى، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی کەمپی مەخمور ڕاگەیاند و دەڵێت، کادرێکی دیاری پارتی کرێکارانی کوردستانیان بەئامانج گرتووە کە بەرپرسی کەمپەکەیە.

بەپێی هەواڵێکی میدیای فەرمی تورکیا، دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراو بە "میت"، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەمپی مەخمور، ئازاد ئاکنجی بەئامانجگرتووە کە میت بە "بەرپرسی کەمپی مەخمور" ناوی دەبات و دەڵێت، لە هێرشەکەدا گیانیلەدەستداوە.

 ئاماژەبەوەشکراوە، ئازاد ئاکنجی لە لیستی ئەو کەسانە بووە کە ئامانجی تورکیا و میت بوون و هەنگاو بە هەنگاو بەدوایەوە بوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی میتی تورکی، ئازاد ئاکنجی لە ساڵی 2006 وە چووەتە ناو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ساڵی 2014 وە چووەتە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2023 وە بووە بە بەرپرسی کەمپی مەخموور.

ڕۆژی سێشەممە10ی ئەیلولی 2024، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا کەمپی مەخموری بۆردومانکرد و لەو کاتە میدیاکانی  نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویانکردەوە، لە هێرشەکەدا سێ کەس برینداربوون.

كەمپی مەخمور دەكەوێتە نێوان پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا و لەڕووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای هەولێرە، ئەو كەمپە  بۆ ئەو كوردانەی باكووری كوردستان كراوەتەوە، كە بەهۆی بارودۆخی سیاسیی توركیاوە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو.

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی