2025-04-11 183 جار خوێنراوەتەوە

ئاسیاسێڵ تۆڕی پەیوەندییەكان و خزمەتگوزارییەكانی نوێ كردەوە

ناوەندی هەواڵ

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ تۆڕی پەیوەندییەكان و سیستمەكانی كارپێكردنی بە شێوەیەكی تەواو نوێ كردەوە و بۆ ماوەی شەش سەعاتیش سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بە خۆراِیی بووە.

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،  ئاسیاسێڵ سیستمەكانی كارپێكردنی بە شێوەیەكی تەواو نوێ كردووەتەوە لە پێناو ئامادەكاری بۆ پەیوەندییە پێشكەوتووەكان و تەكنەلۆژیای ژیریی دەستكرد.

ئاسیاسێل ئاهەنگی سەرکەوتنێکی ستراتیژیی دەگێڕێت، کە نوێگەرییەکی تەواوی لەناو تۆڕ و سیستەمەکەیدا کردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێشەنگایەتی و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئاستێکی جیاواز و نوێ.

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پڕۆسەیەکی بەرفراوانی نوێکردنەوە و گەشەپێدانی بونیادی ژێرخانەکەی و تۆڕەکەی لە هەموو بەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە هەنگاوێکدا کە نیشانەی پابەندبوونی بەردەوامییەتی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێشکەوتوو و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانی.

لە سۆنگەی پابەندبوونیەوە بۆ بەرزکردنەوەی کواڵیتی خزمەتگوزارییەکانی، ئاسیاسێڵ سیستەمەکانی کارپێکردنی بە شێوەیەکی تەواو نوێ کردووەتەوە لە پێناو ئامادەکاری بۆ پەیوەندییە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد، کە رێگە دەدات بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێکی پێشکەوتوو و بەرفراوان لە خزمەتگوزاری بە بەشداربووەکانی، ئەمەش کاریگەرییەکی راستەوخۆی هەیە لەسەر باشترکردنی کارایی تۆڕەکەی.

لە ماوەی ئەم پڕۆسەی نوێکردنەوە و گەشەپێدانەیدا، کە لە کاتژمێر 12ی شەوی 10 لەسەر 11ی نیسانی 2025 دەستی پێکرد و هەتا کاتژمێر ٧ـی بەیانی بەردەوام بوو، وە بۆ دڵنیابوون لە دروستبوونی کەمترین کاریگەری لەسەر بەشداربووانی، ئاسیاسێڵ سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بێبەرامبەر پێشکەش بە هەموو بەشداربووانی لە سەرتاسەری عێراقدا کرد کە نزیکەی 20 ملیۆن بەشداربوون.

بەم نوێکردنەوەیە، ئاسیاسێڵ درێژە بە بەهێزکردنی پێگەی پێشەنگی خۆی دەدات وەک کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکان لە عێراقدا کە خاوەنی باشترین خزمەتگوزاری و خێراترین تۆڕە لە بواری پەیوەندییەکاندا.

ئاسیاسێڵ جەخت لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی خۆی دەکاتەوە بۆ داهێنان و گەشەپێدان، بەشێوەیەک کە لەگەڵ خواست و پێداویستییەکانی بەشداربووانیدا بگونجێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.

ئاسیاسێڵ سوپاسی هەموو بەشداربووانی دەکات بۆ متمانەیان و بەڵێنیان پێدەدات کە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.

  • کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

  • پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

  • سوودانی: ئەنفال روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و ئاشكرا كرد

  • سبەی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

  • جەمیل بایك: دانانى چەک بەبێ مەرج خۆکوژییە

  • پەروین بوڵدان: پرۆسەی چارەسەری بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت

  • نۆیەمین دیدارى سلێمانى دەستپێدەکات

  • پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلادەکرێتەوە

  • سودانی سەردانی هەرێم دەکات

سەرەکی