2025-04-14 107 جار خوێنراوەتەوە

سوودانی: ئەنفال روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و ئاشكرا كرد

ناوەندی هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، عیراقییەكان بە ئازارەوە تاوانی ئەنفال و ئەو كۆمەڵكوژییە دڕندانەیەی كە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە رۆڵەكانی گەلی كورد ئەنجامدرا بەبیردێننەوە، دەشڵێت ئەو تاوانە دڕندانەیە روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و هێزە نیشتمانییەكان ئاشكرا كرد.

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،"عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی رژێمی لە ناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال) و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە رۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیر دێننەوە".

ساڵی 1988 رژێمی پێشووی عێراق لە چەند قۆناغێکدا پرۆسەی ئەنفالی ئەنجامدا و 182 هەزار هاونیشتمانیی کوردستانی ئەنفال کرد.

 سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، "ئەمڕۆ برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەسەر هەموو پاڵنەرەکانی رق و کینەدا سەردەکەون، کە بەعسی سەدامی هەوڵی چاندنی دەدا لەنێو چین و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بە پێکهاتە هەمەچەشنەکەیەوە".

ناوبراو وتویەتیشی :"ستەمکاری لە تاریکی مێژوودا کۆتایی پێهات و عێراقییەکان پێکەوە بەردەوام بوون لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان و بەرزڕاگرتنی پێگەی عێراقێکی یەکگرتوو و ئارام و سەقامگیر".

هەروەها محەممەد شیاع سوودانی "دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی عێراق" دەنێرێت.

  • نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

  • كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

  • نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

  • یەكێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ كۆدەبنەوە

  • کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

  • پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

  • سوودانی: ئەنفال روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و ئاشكرا كرد

  • سبەی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

سەرەکی