2025-04-13 117 جار خوێنراوەتەوە

سبەی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە سبەی دووشەممە 14ی نیسانی 2025، دوای چەند جارێک دواخستن، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بدرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی ڕۆژی دووشەممە بڵاوکردەوە کە خاڵی یەکەمی بریتییە لە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە.

بڕیاربوو مانگی ڕابردوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە بدرێت، بەڵام بە هۆی پابەندنەبوونی شیعە و سوننە بە بەڵێنەکان و جێبەجێنەکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لەوبارەیەوە کرابوو، چەند جارێک دانیشتنەکە دواخرا.

دواتر پەرلەمانتارانی کورد بڕیاریاندا بەشداری هیچ دانیشتنێک نەکەن کە تێیدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە نەدرێت، هەر بەو هۆیەشەوە دانیشتنێکی هەفتەی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق پەکی کەوت کە کورد بەشداری تێدا نەکرد.

لە ئەگەری پەسەندکردنی پرۆژە یاساکەدا، هەڵەبجە دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق.

پێشتریش د.موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە دەزگای میدیایی ئیرادەی وت،هەندێک کەس و لایەنی عێراقی و شیعی  دەیانەوێت دەنگدان بە پارێزگای هەڵەبجە بەرامبەر بێت بە بە دەنگدان بە یاسای حەشدی شەعبی، بەڵام تائێستا ئەو هەنگاوە نەبووە بەمەرج لەبەر ئەوەی یاسای حەشدی شەعبی خوێندنەوەی دووەمی بۆ نەکراوە.وتیشی، ئەوەی کە تا ئێستا نەکراوە بەمەج لەبەر ئەوەیە یاسای حەشدی شەعبی ئامادە نیە، بەڵام هەندێک کەس و لایەنی نزیکیان  باسی دەکەن و دەیانەوێت ئەو هەنگاوە بکەن بەمەرج و ئەو ئیرادەیەشیان تێدا دەبینرێت، بەڵام نەبووە بەبڕیار تەنها مساومەی پێدەکەن و کورد نەچووەتە ژێر ئەو بارەوە.

ئاشکراشیکرد، هەندێک بەربەست هەیە بۆ ئەوەی  دەنگدان لەسەر پارێزگای هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دوا بخرێت تا پڕۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی کە تەنها خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ بکرێت و بگاتە قۆناعی دەنگدان دواتر هەردوو پرۆژەکە بەرامبەر بەیەک دەنگیان لەسەر بدریت.

باسی لەوەشکرد، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوە قورسەکەی بڕیوەو خوێندنەوەی بۆکراوە، ئەگەر ئەمشەو ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان لەناو هۆڵی کۆبوونەوە ئامادە بن ئومێد هەیە پڕۆژە یاساکە دەنگی پێویست بهێنێت و تێپەڕێت.

بە پێی وتەکانی د.موسەننا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، بەئاشکراخەمساردی پارتی و یەکێتی دەبینرێت بۆ پشتیوانی دەنگدان لەسەرپڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق،ڕەنگە ئەوەش بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پارتی حەزنەکات پارێزگایەکی دیکە لەسنوری دەسەڵاتی یەکێتی زیاد ببێت وپێویستە پارتی ئەو گومانە لەخۆی دووربخاتەوە بەڵگەش بۆ ئەوە ئاشکرایە کە هەردوو حزب لەکوردستان و لەعێراقیش کەمتەرخەمن و هەردوولایان بێ پلانن.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وتیشی، پارتی بەپلەی یەکەم و یەکێتیش دڵگەرمی پێویستیان نییە بۆ دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و نەیان خستتووەتە ناو پڕۆژەو ئەولەویانی کاری خۆیان و شەڕی پێویستی بۆ ناکەن ئەوەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە دژن یان کەمتەرخەمن، ئەگەر بڵێین دژن یان کەمتەر خەمن ئەوە ڕوونەو سیاسەتیان لەبەڕێوەبردنی کوردستان ئەوە دەردەخات، بەڵام هەردوولایان لەکوردستان و لەبەغداش بێ پلانن. 

 

  • کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

  • پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

  • سوودانی: ئەنفال روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و ئاشكرا كرد

  • سبەی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

  • جەمیل بایك: دانانى چەک بەبێ مەرج خۆکوژییە

  • پەروین بوڵدان: پرۆسەی چارەسەری بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت

  • نۆیەمین دیدارى سلێمانى دەستپێدەکات

  • پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلادەکرێتەوە

  • سودانی سەردانی هەرێم دەکات

سەرەکی