2025-04-12 86 جار خوێنراوەتەوە

پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلادەکرێتەوە

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبێتەوە و  دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەوڵەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ  بۆ یەکلایکردنەوەى  ئەو پرۆژە یاسایە بەهۆی ناكۆكی سیاسییەوە شكستی هێناوە و ئەندامانی فراكسیۆنە كوردییەكانیش ڕایانگەیاندووە تا پڕۆژەیاساكە نەخرێتە بەرنامەی كارەوە بەشداریی هیچ كۆبوونەوەك ناكەن.

ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دانیشتنی ژمارە شەش لە وەزری یەكەمی یاسادانانی ساڵی چوارەمی خولی پێنج بەڕێوە دەچێت و بە پێى کارنامەى کۆبوونەوەکەش  لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە كۆماری عێراق بخرێتە دەنگدانەوە و چارەنووسی یەكلا بكرێتەوە.

لە زانیاریەکانى نوسراوەکەدا هاتووە، لە بڕگەی دووەمدا دەنگ لەسەر هەمواری یەكەمی پرۆژەیاسای یەكسانكردنی بڕوانامە و پلەباڵاكانی عەرەبی و بیانی بدرێت.

لە بڕگەكانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكانی پاراستن و باشكردنی ژینگە و پەیوەستبوونی عێراق مادەی 11ی بەڕێككەوتنی واژووكراوی دەریایی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی نوێنەران و دابەشكارییەكی ئەنجام بدرێت.

  • کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

  • پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

  • سوودانی: ئەنفال روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و ئاشكرا كرد

  • سبەی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

  • جەمیل بایك: دانانى چەک بەبێ مەرج خۆکوژییە

  • پەروین بوڵدان: پرۆسەی چارەسەری بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت

  • نۆیەمین دیدارى سلێمانى دەستپێدەکات

  • پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلادەکرێتەوە

  • سودانی سەردانی هەرێم دەکات

سەرەکی