2025-04-12 134 جار خوێنراوەتەوە

پەروین بوڵدان: پرۆسەی چارەسەری بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت

ناوەندی هەواڵ

دیدارەکانی شاندی ئیمراڵی بۆ سەرخستنی ئەو دەستپێشخەرییەی لە تورکیا بۆ چارەسەری پرسی ئاشتی هاتووەتە ئاراوە بەردەوامى هەیە و لە ماوەى چەند رۆژى رابردوودا زنجیرەک کۆبونەوە و دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا ئەنجامداوە و دواین دیداریشیان لە دواى 13 ساڵ لەگەڵ ئەردۆغان سەرککۆمارى تورکیابووە، پەرلەمانتارێکى دەم پارتیش دەڵێت، پرۆسەی چارەسەری گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ.
 
له‌ دوو رۆژى رابردوودا شاندی ئیمڕاڵی، پارتی یەکسانیو دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دوای 13 ساڵ لەگەڵ  رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا ئیبراهیم کالن،  سەرۆکی دەزگای میتو جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکەپه‌ ئەفکان ئالاش بەشداربوون.
 
دواى کۆبوونەوەکەش لە ڕاگەیەندراوێکدا، شاندی ئیمرالییرایگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان شاندەکەیان و ئەردۆغان ئەرێنی بوو، کەشێکی زۆر لەبارو بۆ داهاتوو هیوابەخش بوو.
 
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی لەدواین دیداریدا لە کۆبوونەوەی شاندەکەی لەگەڵ ئەردۆغان بە “قۆناغێکی نوێ” لە پرۆسەی چارەسەری ناوبرد و وتی، "لەگەڵ کەسێک کۆبووینەوە کە پێویست دەکات لەنێو جەرگەی پرۆسەی ئاشتیدا بێت.
 
دەشڵێت، "گفتوگۆمان لەبارەی هەنگاوەکان بۆ پرۆسەی چارەسەری کرد، باسمان لە گۆڕانکاریکردن لە دۆخی  ئۆجەلان و دەستپێکردنی پرۆسەیەک لەبارەی زیندانییان،بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشن یان ئەوانەی لێبووردن نایانگرێتەوە، کرد، لە بەرامبەردا سەرۆککۆمار هیچ وتە و کاردانەوەیەکی نەرێنی نەبوو".

سەبارەت بە ئەگەری سەردانی چوارەمی شاندی ئیمراڵی بۆلای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بوڵدان وتی، "سەردانی دەکەین، بەڵام هێشتا کاتەکە دیار نییە، داواکاری پێشکێشی لایەنی پەیوەندیدار دەکەین، رۆژێک کە ئەوان دیاری بکەن، دەڕۆین، پێشبینی دەکەم لەدوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری داد، سەردانەکە بکرێت."
 
دواى کۆبونەوەى شاندى دەم پارتى لەگەڵ سەرۆککۆمارى تورکیان بەشێک لە میدیاکانی تورکیا هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە، لە کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان شاندەکە لیستێکی 13 خاڵی پێشکەشی ئەردۆغان کردووە، لە بەرامبەردا "ئایشەگوڵ دۆغان،وتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕەتیکردەوە هیچ لیستێکیان پێشکەشى ئەردۆغان کردبێت و دەڵێت، شاندی ئیمرالیی لەگەڵ ئەردۆغان هەڵسەنگاندنی بۆ چۆنییەتی پێشکەوتن و پەرەسەندنی پرۆسەکە کردووە و دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیاندراوێکی نووسراو لەسەر ئەو کۆبوونەوەیەبڵاوکرایەوە.

هاوکات پەیوەست بەپرسی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا دوێنێ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداریکردنلە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە و سەرۆکی هەرێم دەڵێت،لە کۆبوونەوەکەدا "جەختم لە گرنگیی کاراکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا وەک رێگەیەک بەرەو سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام کردەووە".

دیداری یەکەمی ئیمراڵی لە 28ی کانوونی یەکەمی 2024 ئەنجامدرا و هەریەک لە سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پارتی دەم لەسەر بازنەی ئیستانبوڵ و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لەسەر بازنەی وان، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەدا کۆبوونەوە.

پێنج مانگ لەمەوپێش، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) داوای لە عەبدوڵلا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد، پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە،دوای ئەو داواکارییەی باخچەلی  لە 27ی شوباتی ئەمساڵ، ئۆجەلان لە بانگەوازێکی مێژوویدا داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و بەگوێرەی یاساو پەیڕەوی حزبەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

  • کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

  • پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

  • سوودانی: ئەنفال روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و ئاشكرا كرد

  • سبەی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

  • جەمیل بایك: دانانى چەک بەبێ مەرج خۆکوژییە

  • پەروین بوڵدان: پرۆسەی چارەسەری بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت

  • نۆیەمین دیدارى سلێمانى دەستپێدەکات

  • پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلادەکرێتەوە

  • سودانی سەردانی هەرێم دەکات

سەرەکی