محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
2025-04-12 194 جار خوێنراوەتەوە

سودانی سەردانی هەرێم دەکات

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە و باسی پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد و دۆسیەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

پێشەوا هەورامانى، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە کاتژمێر 11:00 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە پێشوازی لێبکرێت.

سەردانی سودانی دەبێتە یەکەم سەدان لە ساڵی 2025 بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانەکەشی دوای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە لە 11 تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

  • کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

  • پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

  • سوودانی: ئەنفال روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و ئاشكرا كرد

  • سبەی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

  • جەمیل بایك: دانانى چەک بەبێ مەرج خۆکوژییە

  • پەروین بوڵدان: پرۆسەی چارەسەری بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت

  • نۆیەمین دیدارى سلێمانى دەستپێدەکات

  • پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلادەکرێتەوە

  • سودانی سەردانی هەرێم دەکات

سەرەکی