2025-04-14 430 جار خوێنراوەتەوە

پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئەنباری یەکگرتوو لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق  نهێنى فرۆشتنى نەوتى هەرێم لەلایەن خانەوادەی بارزانیەكان بە توركیاو لە وێشەوە بە ئیسرائیل ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پارتەکەی مەسعوود بارزانی خاوەنی گەورەترین رێگاى وشکانییە بۆ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا، لە بەرامبەردا حکومەتى هەرێم فرۆشتنى نەوت بە ئیسرائیلى رەتکردووەتەوە.

یەكێك لە پڕ نهێنیترین دۆسیەكان لە هەرێمی كوردستان دۆسیەی نەوتە، ئەو دۆسیەیەی لەدوای ڕاگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ هەتا ئەمڕۆش زۆرترین ناشەفافی و گەندەڵی تێدایە و زۆرترین قسەوباسی لێوە دەكرێت، چاودێرانی سیاسیی و ئابوریناسان دەڵێن "كابینەی نۆیەم بە تەواوی شكستیهێناوە لە ئیدارەدانی ئەو دۆسیە گرنگە" .  

بە پێی ئەو داتا و ژمارانەی ئیرادە دەستی كەوتوون، لە ماوەی زیاتر لە 14 ساڵی ڕابردوودا هیچ لایەن و كەس و كۆمپانیایەك بەقەد پارتی دیموكراتی كورستان و بنەماڵەی بارزانی و كۆمپانیاكانیان سودیان لە داهاتی نەوت وەر نەگرتووە، لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان بەتەواوی كۆنترۆڵی دۆسیەی نەوتیان كردوە، بە تاكڕەوانە داهاتی نەوتیان بۆ سود و بەرژەوەندی خۆیان بەكارهێناوە و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانیان لێ بێبەش كردووە .  

بە پێى راپۆرتێکى  رێكخراوی  ( رونیبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوت) فرۆشتنى نەوت بە وڵاتان و بەتایبەت ئیسرائیل بەردەوامى هەبووە، بە شێوەیەک تەنها لە ساڵى 2021 دا هەرێم بە بڕى ( 2 ملیۆن و 652 هەزار و 474) بەرمیل نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل فرۆشراوە کە دەکاتە رێژەی (23.8%)نەوتەکەى.

وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌گه‌ڵ ڕێگه‌گرتن له‌هه‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق-جه‌یهانه‌وه ‌له‌ئاداری 2023 له‌لایه‌ن دادگایی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌له‌پاریس و سزادانی توركیا بە 1.5 ملیار دۆلار له‌به‌ر هاوكاریكردنی هه‌رێم له‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی، به قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌ بۆ وڵاتان گەشەى کردووە، بە شێوەیەک وەک چاودێران و پەرلەمانتاران ئاماژەى بۆ دەکەن ئەو بە قاچاخبردنە لە رێگەى تانکەرەوە بە رێگەى وشکانى بۆ تورکیا دەنێردرێت و لەوێشەىوە بە ئیسرائیل دەفرۆشرێت ( واتە پارتى نەوتى هەرێم بە  ڕێگەى قاچاغ و لە ڕێگەى تورکیاوە بەرەو ئیسرائیل هەناردە دەکات)، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاره‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی "ئاشكرا" بچێته‌سه‌ر ژمێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم و بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی هه‌رێم بكات، ئەوە جگە لەوەى دەسەڵاتدارانى پارتى مەترسییەکى گەورە روبەرووى هەرێمە دەستوریەکەى کوردستان دەکەنەوە لە ئاست دەستورى یەکگرتووى عێراقدا کە رێگە بە هیچ مامەڵیەک لەگەڵ ئیسرائیل نادات.

عەبدول سالح دلێمی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئەنباری یەکگرتوو بۆ میدیا عێراقییەکانى ئاشکراکردووە، دواى بەدواداچونێکى نهێنى دەرکەوتووە فرۆشتنى نەوتى هەرێم بە ئیسرائیل بەردەوامە و خانەوادەی بارزانیەكان نەوتی هەرێم دەدەنە توركیاو ئەویش دەیداتە ئیسرائیل.

دەڵێت، "پارتەکەی مەسعوود بارزانی خاوەنی گەورەترین رێگاى گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا، بە بەکارهێنانی بارهەڵگرەکان کە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراون و پارێزگارى لە بارهەڵگرەکان دەکەن و لەوێشەوە فرۆشتنى بە ئیسرائیل.

وەک ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى پێکردووە،  مەسرور بارزانی پێشتر کاری بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی قاچاخچێتی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی کردووە  تا ئەمڕۆش بەردەوامە".

لە ماوەى رابردووشدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر كەسێك پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا بنیادبنێت، لەسێدارە دەدرێت یان بۆ هەتاهەتایە زیندانیدەكرێت.

بەپێی پڕۆژەیاساكە، بنیادنانی پەیوەندیی دیپلۆماسی، سیاسی، سەربازی، ئابوری و كەلتووری لەگەڵ ئیسرائیلدا قەدەغە و ڕێگەپێنەدراوە.
قەدەغەكردنی پەیوەندیی ئابوری لەگەڵ ئیسرائیل لەكاتێكدایە، هەرێمی كوردستان نەوت بەو وڵاتە دەفرۆشێت، بۆیە ئەگەر هەیە ئەو یاسایەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاریگەریی لەسەر ئەو پەیوەندییە بازرگانییە هەبێت.


لە راگەیەندراوێکیشدا حكومەتی هەرێمی كوردستان فرۆشتنی نەوتى بە ئیسرائیل رەتکردەوە و رایگەیاند، لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند كەسێك لەدەزگا میدیا عێراقییەكانەوە بانگەوازی ئەوە دەكەن گوایە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تانكەرەوە بەقاچاغ دەبرێتە دەرەوەو بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت، ئێمە بەتوندی ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە رەتدەكەینەوە و بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،  نەوتی هەرێمی كوردستان بە تەواوی لە رێگای بۆری و لە ژێر وردبینی كۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی هەناردەی دەكات و هەمو كاتێك ڕێز لە دەستوریی عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت.

ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانەش تەنیا ئامانج لێی تێكدانی ئەو  هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان کە هەردوو حکومەتى هەرێم و عێراق سەرقاڵى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانن.

لە مانگی ئاداری ساڵی 2023ەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی سکاڵایەکی بەغداد لەسەر ئەنقەرە وەستاوە کە لە دادگای ناوبژیوانی پاریس سکاڵاکەی لێبردەوە و داوای قەرەبووی 1.5 ملیار دۆلاری لە تورکیا کرد بەهۆی ئەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی لەنێوان 2014-2018 بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق گواستووەتەوە و تا ئێستاش هەناردەکردنەوەکە دەستى پێنەکردووەتەوە.


  • نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

  • كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

  • نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

  • یەكێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ كۆدەبنەوە

  • کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

  • پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

  • سوودانی: ئەنفال روخساری ناشرین و رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعسی لە دژی گەلەكەمان و ئاشكرا كرد

  • سبەی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

سەرەکی