2025-05-31 118 جار خوێنراوەتەوە

بایکۆتی بەشێک لە لایەنەکان مەسعود بارزانی دوورخستەوە لە کۆبوونەوەکە

ناوەندی هەواڵ

دوای بانگهێشتی پارتی بۆ پیرمام کە ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان کرا، وەک چاوەڕوان دەکرا بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد، کەمێک لەمەوبەریش کۆبوونەوەکە بە بێ بەشداری هەریەک لە کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی، بەرەی گەل و ڕەوتی هەڵوێست و نەوەی نوێ دەستی پێکرد .  

یەکێتی دواین لایەن بوو کە وەڵامی بانگهێشتەکەی دایەوە، دوای یەکلایی بوونەوەی بەشداری نەکردنی مەسعود بارزانی بە هۆی دەرکەوتنی شکستی کۆبوونەوکە، یەکێتیش لە ئاستی سەرکردایەتی بەشداری کرد و هەریەک لە سالار لاله‌ سه‌رحه‌د و د.مەجید حەمەدئەمین، ئەندامانی سەکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕەوانەی پیرمام کرد .

لە کۆبوونەوەکەی پارتی کە فازڵ میرانی به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ پارتی‌ سەرپەرشتی دەکات ( كاوه‌ مه‌حمود سكرتێری‌ حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان، محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكراتی‌ كوردستان، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید رێكخه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان (گه‌ڕه‌كی‌ كوردسات) و محه‌مه‌د بازیانی‌، ته‌بێژی‌ بزووتنەوەی په‌یوه‌ندی‌ كوردستان، بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان، باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان ) بەشداریان کرد کە بە هەموویانەوە خاوەن دوو کورسی پەرلەمانین .

لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەو لایەنانە ( عەبدوقادر بازرگان و مونا قەهوەچی، نوێنەرانی پارتی چاکسازیی تورکمان و قوئاد حسێن جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق به‌شدارن )، بڕیار وایە لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ بکرێت دژی بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ڕاگرتن و نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  ..

کۆبوونەوەی پارتی و بەشێک لە لایەنەکان لەسەر داوای بەرپرسانی پارتی بوو، لە کۆبوونەوکەدا بڕیار بوو مەسعود بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە بکات بەڵام بڕیار و بایکۆتی لایەنەکان هەوڵەکەی پارتی لەو کۆبوونەوەیە شکست پێهێنا .

دوای چوونی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا و ڕاگەیاندنی دوو گرێبەستی گازی بە بەهای ( 110 ملیار دۆلار ) لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی ( کە تا ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە کێن ئەو دوو کۆمپانیا و گومان لەسەری هەیە ) و هەڕەشەکەی خودی بارزانی لە عێراق و وەزارەتی دارایی، رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 28ی‌ ئایاری‌ 2025 وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه‌ و هیچ ته‌رخانكراوێكی‌ دارایی نه‌ماوه‌، به‌وەش وەزارەتی دارایی وەڵامی لێدوانە هەڕەشە ئامێزەکانی مەسعود بارزانی و گرێبەستە گوماناوییەکانی مەسرور بارزانی دایەوە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا بازاڕ و ئابوری هەرێمی توشی شڵەژان کرد ئەوە جگە لەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەتەواوی بێ ئومێد کرد لە وەرگرتنی مووچەکانی  8 مانگی‌ داهاتووی‌ مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم . 

دوای بانگێشتەکەی پارتی بۆ لایەنەکان و کۆبوونەیان لە پیرمام ئەم لایەنانە بەشداریان نەکرد و وەڵامی بارزانی و بانگهێشتەکەیان بەوە دایەوە کە پەرلەمان شوێنی گفتوگۆیە نەک پیرمام .
ڕەوتی هەڵوێست 4
کۆمەڵی دادگەری 3
بەرەی گەل 2
نەوەی نوێ 15
یەکگرتووی ئیسلامی 7
گۆڕانی گردی زەرگەتە 

ئەوانەی بەشدارییان کرد هەریەک لە :

پارتی دیموکراتی کوردستان 39
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 23
حزبی سۆسیالیست و حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشان ( 1 کورسی )
گۆڕانی کوردستان ( دانا ئەحمەد مەجید )
‌ بزووتنەوەی په‌یوه‌ندی‌ كوردستان
پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان

 

  • دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی دیل و زیندانییەکان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری سوریا

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی خانەنشینی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بە فەرمى.. هەڵەبجە كرا بە پارێزگا

  • رێبوار هادى: نەوت و بانكەكانى هەرێم بەشێكن لە عێراق

  • بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

  • تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد

  • زمانى كوردى دەبێت بە بەشێك لە پەخشى تەلەفزیۆنى فەرمیى سوریا

سەرەکی