2025-06-02 69 جار خوێنراوەتەوە

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم‌ پارتی

ئیرادە میدیا

ئەمڕۆ، نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە یاوەری عەبدوڵا گولەر، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە و جێگرەکەی لەیلا ئوستا، سەردانی فراکسیۆنی دەم پارتی کرد، لەلایەن تولای حاتیمۆغولاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی گشتیی و گوڵستان کلچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی پێشوازییان لێکرا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی وتی: "ئەم پرۆسەی کە تێیداین، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک و ڕووداوەکانی دواتر ئەرک و بەرپرسیارێتی گەورە بە پرۆسەکە دەدات، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئەم بابەتانەمان هەڵسەنگاند. 

وتیشی" بە دەرفەتمان زانی کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتانە و  بونیادنانی پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیککردنی تورکیادا بە فراوانی هەڵسەنگاندن لەسەر ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی پەرلەمان بکەین،  سەرۆکی پەرلەمان پێی ڕاگەیاندین ئەو کۆمسیۆنەی کە باخچەلی باسی کردبوو و لەو باوەڕەداین کە بەشدارییەکی گەورە لە پرۆسەی چارەسەرییدا دەکات، دەست بەکارەکانی دەکات، ئێمە سەردانەکەیان بەرز دەنرخێنین و سوپاسیان دەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ داهاتووەش دەخوازین."

دواترنوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا، گفتوگۆیان لەسەر بەرپرسیارێتییەکانی پەرلەمان بۆ دڵنیاییکردنەوەی یەکێتی و هاوپشتگیریی و پێشخستنی پێوەرە دیموکراتیکەکانی تورکیا کردووە و وتی: "دوای پەیامەکەی ئیمراڵی و بڕیاری چەکدانان، بابەتەکە گەیشتە پەرلەمان کە ناوەندی ئیرادەی نەتەوەییە و دڵی دیموکراسیی تورکیایە گفتوگۆی لەسەر بکات، لەو باوەڕەداین، کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بە شێوەیەکی بونیادنەرانە سوود لەم دەرفەتە مێژوویە وەربگرن تا ئەم پرۆسە بە خێرایی کۆتایی پێبهێندرێت و لە تورکیادا ئەجێندایەکی نوێ دەستپێبکرێت.

  • ئیسرائیل زیاتر له‌ 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده‌ ئامانج

  • یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه‌ لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان

  • دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە

  • لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە

  • پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات

  • پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە

  • لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا

  • بەهۆى لایەنگیریى بۆ ئیسرائیل ترەمپ سێ بەرپرسى لەكارلابرد

  • رۆیتەرز.. ئەمریكا گڵۆپى سەوزى بۆ سوریا هەڵكرد

سەرەکی