2025-06-02 109 جار خوێنراوەتەوە

ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی دیمه‌شق ده‌ستیپێكرده‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (2ی حوزەیرانی 2025) ھێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا، زیندان و دیلەکانی خۆیان ئاڵۆگۆڕ کرد، دوای ئەوەی چەند جارێک ھەوڵەکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوانیان شکستیانھێنا.

لەو ئاڵوگۆڕەدا ھەسەدە (178) ئەندامی خۆی لە ھێزە چەکدارەکان و ئاسایشی گشتی حکومەتی نوێی سوریا وەرگرته‌وه‌، لەگەڵ ژمارەیەک تەرمی شەڕڤانەکانی، لەبەرامبەردا  (250) دیلی گروپە چەکدارەکانی حکومەتی سوریا و لایەنگرەکانی ڕادەست کردەوە، لەگەڵ تەرمی دەیان چەکداری ئەو ھێزانە.

ئەم ئاڵوگۆڕەی دیلەکان بە دووەم کاری لەو شێوە دادەنرێت لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەشتنانەی لە نێوان ھەردوودڵاوە ھاتۆتە ئاراوە، بەتایبەت لە دوای ڕێکەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ھەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لە (لە 10 ئاداری 2025)دا.

ئاڵوگۆڕی دیلەکان بۆ یەکەم جار لە 3ی ئایار لە حەلەب بەڕێوە چوو، بڕیاریش درا سەرجەم دیلەکانی نێوانیان بە سێ جار ڕادەستی یەکتر بکەنەوە.

بڕیاربوو لە (28ی ئایاری ڕابردوو) خولی دووەمی ڕادەستکردنەکە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی حکومەتی کاتی سوریا پەشیمان بووەوە لە ڕادەستکردنەوەی ئەو ژمارە دیلەی ھەسەدە کە لەسەری ڕێکەوتبوون، ھەسەدەش بڕیاریدا پرۆسەکە ڕابگرێت.

بەپێی سەرچاوە جیاوازەکانی سوریا، ڕۆژانی ڕابردوو دانوستانی چڕ لەنێوان ھەردوڵادا بەڕێوەچووە، لەبارەی چەند بابەتێکەوە،‌ یەکێک لەوانە شوێنی ئەنجامدانی پرۆسەی ئاڵوگۆڕییەکە بووه‌، لە ئەنجامدا ھەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە وەک جێگای ئاڵوگۆڕییەکە دەستنیشان کران.

 ھەروەک ھەردوولا بەسەرپەرشتی و چاودێری ھاوپەیمانان، ھاوڕان لەبارەی ئەوەی ئاسایشی گشتی سەر بە ئیدارەی خۆسەریی دیموکرات، ھەردوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب بەڕێوە ببەن، بە ھەمان ئەو پێکھاتەیەی ئێستا لە ئارادایە. 

 

 

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

  • لە سێ شارى هەرێم پزیشکانی ناڕازیی‌ و دانەمەزراو گردبونه‌وه‌

  • پارتی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی 2500 خێزانی ئێزیدی دروست دەکات

  • فراکسیۆنی یەکگرتو: لەجیاتى مژدە لێبڕینى موچە دەستیپێكرد

  • عەلی حەمە ساڵح: گەورەترین تاڵانی زەوی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

  • ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی دیمه‌شق ده‌ستیپێكرده‌وه‌

سەرەکی