2025-06-01 110 جار خوێنراوەتەوە

بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات

ماڵپەڕى "بەغداد ئەلیەوم" لە راپۆرتە هەواڵێكى دا ئاماژە بەوەدەدات؛ كە حكومەتى ماوە بەسەرچوى هەرێم و سەركردایەتى كورد هەمو قورسایى خۆیان دەخەنە سەر رۆڵى ئەمریكا لەچارەسەركردنى گرفتى موچەى فەرمانبەران دا.

ماڵپەڕەكە لە زارى "نەوزاد لەتیف" شرۆڤەكارى سیاسییەوە رایگەیاندوە؛ هەرێم بۆ ناچاركردنى بەغدا بە سەرفكردنى موچەى فەرمانبەران، كارتى فشارى كاریگەرى نییە، بەڵام بۆ بینینى ئەو رۆڵە پشت بە وڵاتە یەكگرتوەكانى ئەمریكا دەبەستێت.

ئەو شرۆڤەكارە وتوشیەتى: حكومەتى هەرێم، ئەمریكا وەك سپۆنسەرێكى جێگە متمانە دەبینێت و پێیوایە ئەمجارە ئەو وڵاتە پشت ناكاتە كوردستان و جێنفوزى خۆى لە ناوچەكە وەك كارتى فشار لەبەرانبەر بەغدا بەكاردەهێنێت؛ ئەوەش بە ئامانجى خەرجكردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و چارەسەركردنى ئەو قەیرانە.

نەوزاد لەتیف لە درێژەى لێدوانەكەیدا بۆ "بەغداد ئەلیەوم" ئاشكرایكردوە، لەناو هەرێم باوەڕێكى وەها هەیە كە حكومەتى ناوەند بەشێوەیەكى جیددى هەوڵدەدات ئەمریكا لە خۆى رازى بكات، هەرئەمەشە وایكردوە كورد بڕیارى كشانەوە لە پرۆسەى سیاسیى عێراق دا نەدات.

  • عەلی حەمە ساڵح: گەورەترین تاڵانی زەوی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

  • ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی دیمه‌شق ده‌ستیپێكرده‌وه‌

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی خانەنشینی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بە فەرمى.. هەڵەبجە كرا بە پارێزگا

  • رێبوار هادى: نەوت و بانكەكانى هەرێم بەشێكن لە عێراق

  • بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

سەرەکی