2025-06-02 781 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی خانەنشینی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

ناوەندی هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی لێبڕینی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بڵاوکردەوە و یاساکە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دارایی و ئابوری حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاریدا بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی بۆ 10 ساڵی رابردوو زیاد بكات و ئەوانەشی خانەنشین بوون هەر لێیان دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 6ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی کاربەڕێکەر ڕایگەیاند، وەك جێبەجێ‌ كردنی یاسای خانەنشینی فیدڕاڵی، لێبڕینی مووچە بۆ خانەنشینی بووە بە لە 10% بەڵام بۆ 10 ساڵی رابردوو ساڵی 2014 تا 2024 بڕی 3%ی دیكە لێبڕینی خانەشینی لە مووچە دەكرێت بۆ فەرمانبەران و ئەوانەشی خانەنشین بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، رێژەی لە 3% لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لە 1ی کانونی دووەمی ساڵی 2014 تاكو 30ی حوزەیرانی 2024 دەبڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی 3% لە مووچەی فەرمانبەرێتی خانەنشینان ئەوانەی لە ئێستادا خانەنشینن و یاساكە دەیانگرێتەوە لە ١ـی کانونی دووەمی 2014ەوە تا كاتی خانەنشین بوونیان دەبڕدرێت.

هەروەها ئاشکراشی کرد، ئەو پارەیەی دەبڕدرێت بۆ ئەو 10ساڵەی رابردووی فەرمانبەران وەك قەرز هەژمار دەكرێت و لە ماوەی سێ ساڵدا لە فەرمانبەر وەردەگیرێتەوە و لە ماوەی پێنج ساڵدا لە خانەنشین وەردەگیرێتەوە.

 

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

  • لە سێ شارى هەرێم پزیشکانی ناڕازیی‌ و دانەمەزراو گردبونه‌وه‌

  • پارتی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی 2500 خێزانی ئێزیدی دروست دەکات

  • فراکسیۆنی یەکگرتو: لەجیاتى مژدە لێبڕینى موچە دەستیپێكرد

  • عەلی حەمە ساڵح: گەورەترین تاڵانی زەوی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

  • ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی دیمه‌شق ده‌ستیپێكرده‌وه‌

سەرەکی