2025-05-31 494 جار خوێنراوەتەوە

سبەی هادی عامری بە دوو پێشنیاری شیعەوە دێتە هەولێر

ناوەندی هەواڵ

بڕیار وایە سبەی یەکشەممە هادی عامری بە نوێنەرایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەسەردانەکەشدا ناوبراو دوو پێشنیاری شیعەکان لەگەڵ پارتی و لایەنی بەرپرس لە هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەست . 
سەردانەکەی هادی عامری وەک نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکهێنەری حکومەتی ئێستای عێراقن و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تێیدا بەشدارن بۆ گفتوگۆی دواین گرژییەکانی نێوان لایەنی کوردی و چوارچێوەی هەماهەنگییە دوای گرێبەستە گازییەکانی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی و هەڕەشەکانی مەسعود بارزانی لە حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی، هاوکات چوون و کۆبوونەوە نهێنی شاراوەکانی ئەو پارتە کوردییە لەگەڵ لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان کە عێراق ولایەنە شیعەکانی توڕە کردووە .

بەپێی زانیارییە میدییایەکان هادی عامری دوو پێشنیار وەک چارەسەرێکی ئانی دەخاتە بەردەست بۆ گفتوگۆ کردن و تێپەڕاندنی گرژییەکان تا کۆبوونەوەی فراوانتر و دۆزینەوەی میکانیزمی چارەسەر و ڕەواندنەوەی گومان و ناتێگەشتنەکانی نێوان هەردوو پێکهێنەرەکەی حکومەت لە لایەنی کوردی و عەرەبی .

خاڵی سەرەکی گفتوگۆ و ناردنی هادی عامری بۆ هەرێمی کوردستان بریتییە لە : 
پێدان و خەرجکردنی موچەی مانگی پێنج وەک قەرز تا ڕێککەوتن و گفتوگۆی ڕاشکاوانە و ڕێککەوتن لەسەر نەوت و داهاتەکانی وەک ناوخۆ و پشکی هەریمی کوردستان لە دارایی عێراق، لەگەڵ ئەوانە پێویستی ڕوونکردنەوەی بارزانی و حکومەتی هەرێم لە دواین گرێبەست و جوڵە سیاسی و بازرگانیەکانی پارتی لەگەڵ وڵاتانی دەرەکی  . 

سەردانەکەی عامری کە بڕیار وایە سبەی ئەنجام بدرێت بۆ پیرمام و پەلە کردن لەو سەردانە فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی لەسەر لایەنی عێراقی لە سەرویانەوە نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و فشاری ئەمریکا لە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەو پێیەی لە دواین ڕاگەیەندراوی ئەمریکییەکان بۆ حکومەتی عێراق دانانی میکانیزمی چارەسەری بەپەلە و گفتوگۆی لایەنە عێراقیەکانە لەگەڵ لایەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەسەری پرسی موچی و دارایی هەرێمی کوردستان کە چەند ساڵێکە بەردەوامە . 

زانراوە کە دوای گەشتن و کۆبوونەوەی هادی عامری و گفتوگۆکانی لایەنی کوردی و چوارچێوەی هەماهەنگی، رۆژی دووشەممە 2/6/2025 كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەیی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە .

هەڕەشە و لێدوانی ئەم دواییەی بەرپرس و پلەدارەکانی نێو حکومەتی عێراق کە سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانن بۆنی ئەوەی لێدەهات کە ئەگەر گرژییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق ئاسایی نەبێتەوە ، پارتی بڕیاری كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق بدات بە حكومەت و پەرلەمانەوە .

ئەمڕۆشەممە كۆبوونەوەی پارتی و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لە پیرمام و لەسەر داوای پارتی دەستی پێکرد، لەم کۆبوونەوەیەدا پێنج لایەنی سیاسی بەشداری نەکرد کە خاوەنی 31 کورسی پەرلەمانین .





 


  • دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی دیل و زیندانییەکان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری سوریا

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی خانەنشینی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بە فەرمى.. هەڵەبجە كرا بە پارێزگا

  • رێبوار هادى: نەوت و بانكەكانى هەرێم بەشێكن لە عێراق

  • بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

  • تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد

  • زمانى كوردى دەبێت بە بەشێك لە پەخشى تەلەفزیۆنى فەرمیى سوریا

سەرەکی