2025-05-31 36 جار خوێنراوەتەوە

ئەو منداڵەى لە هەولێر سەگ پەلامارى دا گیانى لەدەستدا

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان لەلایەن ژمارەیەک سەگی بێلانە  لەسنووری پارێزگای هەولێر پەلامار دراو و ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

منداڵەکە بەناوی محمەد عەبدولغەفارە، کەمتر لە هەفتەیەک پێش ئێستا  لە گوندی "قوچر باس" لە شاری هەولێر لەلایەن کۆمەڵێک سەگی بێلانەوە پەلاماردرا و بەسەختی برینداربوو، پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

محەمەد تووشبووی نەخۆشی داون بوو،  تەمەنی شەش ساڵ بوو، دوای ئەوەی لە ماڵی خۆیان  دێتە دەرەوە و چەند مەترێک دووردەکەوێتە لەلایەن ٧ سەگی بێلانەوە پەلاماری دەدرێت و بە سەختی بریندار دەکرێت و دواتر کەسوکارەکەی دەیبەنە نەخۆشخانەی بەمەبەستی چارەسەر وەرگرتن، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی چەند ڕۆژیک ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

گیانلەدەستدانی ئەو منداڵە بەهۆى پەلاماردانى سەگەوە یەکەم حاڵەت نییە لەهەرێمی کوردساتان، بەڵکو لەماوەکانی پێشووشدا چەند حاڵەتێکی دیکە ڕوویداوە.

  • دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی دیل و زیندانییەکان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری سوریا

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی خانەنشینی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بە فەرمى.. هەڵەبجە كرا بە پارێزگا

  • رێبوار هادى: نەوت و بانكەكانى هەرێم بەشێكن لە عێراق

  • بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

  • تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد

  • زمانى كوردى دەبێت بە بەشێك لە پەخشى تەلەفزیۆنى فەرمیى سوریا

سەرەکی