2025-06-01 80 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ عامرى بۆ پرسى موچە دەگاتە هەرێم

بڕیاروایە ئەمڕۆ؛ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگیی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری سەرۆكى هاوپەیمانى فەتح سەردانی هەرێم بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم کۆ ببێتەوە.

 

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، ئەگەر هیچ پێشهاتێكى سیاسی نەیەتە ئارا ئامانج لەو سەردانەى عامرى؛ چارەسەركردنى پرسى موچە دەبێت تاوەكو پێش جەژنى قوربان؛ بەغدا موچە بنێرێت و لەبەرانبەردا هەرێم پابەندى ناردنى داهاتە نەوتى و نانەوتییەكان بێت.

 

لەلایەكى ترەوە، ئیرادە زانیویەتى؛ "محەمەد شیاع سودانی"ى سەرۆكوەزیرانى عێراق، هادی عامری راسپاردوە لە سەردانەکەیدا، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ماوە بەسەرچوى هەرێم بکات، تاوەكو بە یەكجاریى چارەسەرى كێشەى موچە بكەن.

 

هاوكات، رەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی رەوتی حیکمە، لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن، ئاماژەى بەوەدا؛ كە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ موچەى مانگى ئایارى فەرمانبەرانى هەرێم پێشنیازی قەرزێكى كردوە و بە پێی پێشنیازەکە پێش جەژن موچەی مانگی ئایار ڕەوانە دەکرێت.

 

عەبودى وتیشى: دەبێت بەرپرسانی هەرێم و بەغدا کۆببنەوە، تا گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە لە نێوانیان هەبێت و ئەنجامی گفتوگۆکانیش ببێتە بڕیارێکی جیددی.

  • توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

  • ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی دیمه‌شق ده‌ستیپێكرده‌وه‌

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی خانەنشینی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بە فەرمى.. هەڵەبجە كرا بە پارێزگا

  • رێبوار هادى: نەوت و بانكەكانى هەرێم بەشێكن لە عێراق

  • بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

  • تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد

سەرەکی