2025-06-02 63 جار خوێنراوەتەوە

توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

ناوەندی هەواڵ

بورھان عەلی سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە (2ی حوزەیرانی 2025) بە کەناڵی سومەرییە نیوزی ڕاگەیاندووە کە "حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی و خۆکوشتن و کوشتنی پیاوان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە بەراورد بە شەش مانگی پار ساڵ، زیادیکردووە".

بورھان ئەوەشی وتووە کە "194 سکاڵای جیاواز لە دادگاکانی کوردستان تۆمارکراون لەسەر توندوتیژی دژ بە پیاوان، ئەمە لەگەڵ تۆمارکردنی 23 حاڵەتی خۆکوشتن، پێنج حاڵەتی کوشتن لە لایەن ژنەکانیانەوە یاخود لە لایەن کەسوکاری ژنەکانیان یان منداڵەکانی خۆیان".

بورھان عەلی سەرۆکی یەکێتییەکە باسی لە ھۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی دژ بە پیاوان کردووە و پێی وایە:‌ یەکێک لە ھۆکارەکان خراپی دۆخی ئابووری ھەرێمە، چونکە کێشەی دارایی خێزانەکان کار دەکاتە سەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو خێزانانە.

ھەروەھا یەکێکی تر لە ھۆکارەکان خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، کە مەترسی دروستکردووە بۆ ژیانی خێزانی و پەیوەندی نێوان ھاوسەرەکان.

ئەمە جگە لەوەی ھەندێک لە کێشەکانی خێزانەکان پەیوەندی ھەیە بە دەستتێوەردانی کەسوکاری یەکێک لە ھاوسەرەکان یاخود ھەردوولایان، بەمەش ناکۆکییە خێزانییەکانیان گەورەتر دەبێت.

سەرۆکی یەکێتی پیاوان لەبارەی ئاماری جیابوونەوەی خێزانییەوە وتی: "جیابوونەوەی خێزانەکان بەرزبۆتەوە، لە ساڵی 2010 تا 2024 زیاتر لە 115 هه‌زار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، کە ئەو خێزانانە 300 ھەزار منداڵیان لەدوای خۆیانەوە جێھشتووە.

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

  • لە سێ شارى هەرێم پزیشکانی ناڕازیی‌ و دانەمەزراو گردبونه‌وه‌

  • پارتی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی 2500 خێزانی ئێزیدی دروست دەکات

  • فراکسیۆنی یەکگرتو: لەجیاتى مژدە لێبڕینى موچە دەستیپێكرد

  • عەلی حەمە ساڵح: گەورەترین تاڵانی زەوی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

سەرەکی