9   کاتژمێر پێش ئێستا 129 جار خوێنراوەتەوە

بایکۆت نەخۆشخانە و بەشە فریاکەوتنەکانی هەولێر و سۆرانیشی گرتەوە

ناوەندی هەواڵ

لە دووەم ڕۆژی جەژندا پزیشکانی نیشتەجێی خولاولە پارێزگای هەولێر و دەڤەری سۆران دەستی پێکرد، هەر ئەمڕۆ نەخۆشخانەکانى هەولێر و سۆران چۆڵکران ، پزیشکانی خولاوی دەڤەرەکە دوای چۆڵکردنی نەخۆشخانەکان ڕایانگەیاند :
تا داواکارییەکانیان وەک خۆی جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن لە مانگرتن و ئامادە نابن بێنەوە ناو نەخۆشخانەکان .

پزیشکی خولاو ئەو پزیشکانەن کە دوای تەواو کردنی کۆلێژی پزیشکیی گشتی، لە نەخۆشخانە گشتی و فریاکەوتنەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە شێوەی خولاوە واتە هەر دوو هەفتە جارێک لە نەخۆشخانەیەک دەوامی خۆیان دەکەن، دواتر دەبنە پزیشکی پلەبەند کە ماوەکەی یەک ساڵە و پاشانیش دەبنە پزیشکی شارەزای گشتی یاخود پسپۆڕییەکی دیاریکراو دەخوێنن تا دەبنە پزیشکی پایەبڵند و دواتریش بە پێی خوێندنەکە دەبنە پسپۆڕ
بەڵام ئێستا پزیشکی خولاو ناتوانن ببنە پزیشکی پلەبەند، چونکە پزیشکی نوێ کە ژمارەیان تەنها بۆ ساڵی 778 پزیشکە دانەمەزراون بۆ ئەوەی شوێنیان بگرنەوە .

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی پزیشکانی خولاوی پارێزگای هەولێر و دەڤەری سۆران : ماوەی شەش مانگە بە هۆی دانەمەزراندنی پزیشکی تازە دەرچوو، هاوکات دەوام کردنی پزیشکانی ساڵانی ئەم دواییە و تەنانەت پایە بڵندەکانیش بە بێ ناونیشان بارودۆخیان گەشتووە بە ئاستێکی چەقبەستوو و حکومەت و وەزارەتی تەندروستیش ئامادە نیە داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات، بۆیە چیتر ئەوانیش ناچنەوە نەخۆشخانەکان تا داواکارییەکانیان جێ بەجێ نەکرێت .

پێشترلە پارێزگای سلێمانی بەگشتی و قەزاو ناحیەکانی سنورەکە پزیشکانی خولاو کە ساڵانێکە بە هەمان ناونیشان لەکاردان لە یەکی مانگی شەشدا بایکۆتی نەخۆشخانەکانیان دەستپێکرد .
لە هەرێمی کوردستان حەوت زانکۆ بەشی پزیشکیی گشتییان هەیە و ساڵی رابردوو، 778 پزیشکیان پێگەیاندووە کە تاوەکو ئێستا هیچیان دانەمەزراون.

 
ژمارەی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی 2024 بەپێی زانکۆکان بەم شێوەیەیە :
 
- زانکۆی هەولێری پزیشكی؛ 273 پزیشک
- زانکۆی سلێمانی؛ 288 پزیشک
- زانکۆی دهۆک؛ 102 پزیشک
- زانکۆی زاخۆ؛ 21 پزیشک
- زانکۆی کۆیە؛ 43 پزیشک
- زانکۆی  گەرمیان؛ 15 پزیشک
- زانکۆی کوردستان - هەولێر؛ 36 پزیشک

کۆی گشتی پزیشکانی تازە دەرچوو بۆ ساڵی 2024 کە دانەمەزراون بریتییە لە ( 778 پزیشکی گشتی ) .

 

  • بایکۆت نەخۆشخانە و بەشە فریاکەوتنەکانی هەولێر و سۆرانیشی گرتەوە

  • ئەدهەم بارزانی "سەدان کەس لەسەر هەڵوێستەکانیان شاربەدەر و ئاوارە کراون"

  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

سەرەکی