10 کاتژمێر پێش ئێستا
420 جار خوێنراوەتەوە
هۆچی منە.. چێشتلێنەرێك دەرگاى دۆزەخ بۆ ئەمریكییەكان دەكاتەوە
هۆچی منە (١٩ی ئایاری ١٨٩٠- ٢ی ئەیلولی ١٩٦٩)، یەکەمین سەرۆکی ڤێتنامی باکور (١٩٤٥- ١٩٦٩) و سەرۆک وەزیران (١٩٤٥- ١٩٥٥) و دامەزرێنەری دەوڵەتی ڤێتنامی باکور، و پێشەنگی رێنێسانسی ناسیۆنالیستییە لە هیندۆچین.
هۆچى منە، زۆرجار تەنها بە "هۆ" بانگدەكرا، سەر بە خێزانێکی هەژاربوە و هاوڕێکانی پێیاندەوت "مامە هۆى نەرم و نیان"، لە ساڵی ١٩١٤ کۆچدەكات بۆ بەریتانیا بۆ ئەوەی لەوێ کاربکات، لە ساڵی ١٩١٧ لەگەڵ هاوەڵەکانی دژ بە کۆلۆنیکردنی فەرەنسی بۆ وڵاتەکەی شەڕێكى سنورداریان بەرپاكرد.
پاش ماوەیەك، پەیوەندی دەكات بە پارتی کۆمۆنیستی ڤێتنامییەوەو دەبێتە ئەندامێكى چالاكى ئەو حزبەو دواتریش رۆژنامەی "بێتاوان"دەردەكات.
لە سەرەتاى گەنجێتێدا وەك دەربەدەرێك لە کەشتییەکدا بەرەو مارسیلیا دەڕۆیشت، ئەو گەنجە ڤێتنامییە کاری چێشتلێنەری دەکرد بۆ ئەوەی بتوانێت خەرجییەکانی گەشتکردن پاشەکەوت بکات.
لە مانگی کانونی دوەمی ساڵی ١٩١١ گەیشتە فەرەنسا و بۆ ئەوەی بتوانێت بخوێنێت داواکاری پێشکەشکرد، بەڵام داواکارییەکەی رەتکرایەوەو جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ ناو کەشتییەکە و ئەمجارەیان بە بەرەو نیویۆرک بەڕێكەوت.
یەكەمین سەرۆكى ڤێتنامى باكور، لە ماوەى ساڵانی ١٩١١ تا ١٩١٣دا، لە ئەمریکا دەستى بە چالاکییە سیاسییەکانی كردوەو پەرەى بە بیرۆکەی شۆڕشگێڕانەی داوە.
کاتێک گەشت بۆ بەریتانیا دەكات، لەهۆتێلێك كاردەكات، كە بە رێككەوت "وینستن چەرچڵ"ى سەرکردەی سەربازی بەریتانیاى تێیدا دەمایەوە، هیچ کامیان نەیاندەزانی لە ماوەی چەند ساڵێکدا دەبن بە سەرکردەی یەكەمى وڵاتەکەیان.
هۆچی منە، ئەو چێشتلێنەرەی کە سەرکردایەتی شۆڕشی لە ڤێتنام کرد و سوپای زلهێزەکانی شکستپێهێنا، لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا فەلسەفەى "کۆنفۆشیۆس"ی خوێند و شارەزا بو لە زمانی چینی. دواتر ماسیگرتن و یاریکردن بە كۆلارە بوە خولیای دڵخوازی و لە زیندانیشدا بەهرەی شیعری خۆی دۆزیيەوە.
بە 10 هەزار سەرباز سوپای ئازادی دامەزراند و دوای ئەوەی 75 هەزار چەكدارى فەرەنسى لە ڤێتنام كوژران، فەرەنسای ناچارکرد لە وڵاتەکەی بکشێتەوە.
لە ناوەڕاستى پەنجاكانى سەدەى رابردو، ئەمریکا بۆ روخاندنی دەسەڵاتەکەی "هۆچى منە" دەستوەردانی کرد، بەڵام نوقمبو لە تاڵاوی ڤێتنام و جەنگاوەرە ڤێتنامییەكان توانییان دۆزەخێك بۆ سەربازانى ئەمریكا دروستبكەن كە بە زیانێكى زۆرەوە لەشەڕەكە دەرچون.
کاتێک شەڕەکە لە توندترین ئاستدا بو، سەرلەبەیانی ٢ی تشرینی دوەمی ١٩٦٩، کە ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری ڤێتنامی باکور بو، هۆشی منە لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دواجار، شەڕى ڤێتنام لە رۆژى 30ى نیسانى 1975 راگیرا.
-
ئەو سەرۆكەى رۆژێك پێش مردنى وتارێكى نوسى و تەنها خۆى بینى
|
-
هۆچی منە.. چێشتلێنەرێك دەرگاى دۆزەخ بۆ ئەمریكییەكان دەكاتەوە
|
-
عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا
|
-
ناپلیۆن..ئەو ئیمپراتۆرەى لە پشیلە دەترسا و دەنگى زۆر ناخۆشبو
|
-
ئیرادە زانیاری سەرنجڕاكێش لەسەر فازڵ بەڕاك بڵاودەكاتەوە
|
-
42 ساڵ بەسەرگولەبارانکردنی 59 گەنجی کورد لە شاری مهاباد تێدەپەڕێت
|
-
ئیسرائیل 'دەوڵەتی جولەکەکان' لە غەززە دروست دەکات
|
-
ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 54 هەزار کەس
|
-
مهزارگایهكی جولهكهكان له بهغدا نۆژهن دهكرێتهوه
|
|
|