23   کاتژمێر پێش ئێستا 274 جار خوێنراوەتەوە

بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ی هەرێمی کوردستان دراوە.

سەرچاوەیەکی باڵای ئەنجومەنی وەزیران عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەمەرج دراوە.
لاى خۆیشیه‌وه‌ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى كوردستان ده‌ڵێت:"عێراق بڕیاری ناردنی موچەیداو پێویستە مەرجەکان جێبەجێبکەن، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ مانگی شەشە".

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئیراده‌ كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌غداوه‌ وه‌ریگرتوه‌، پرسى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم، كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى بۆ چوار كاتژمێر درێژكردوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى:"دواجار كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا موچه‌ى مانگى شه‌شى موچه‌خۆران ڕه‌وانه‌ بكرێت‌و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند مه‌رجێك خراونه‌ته‌ڕوو".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتى:"به‌غدا وتویه‌تى، سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌رێم 120 ملیار دیناره‌كه‌ بخاته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى عێراق، هه‌ركات ئه‌وه‌ كرا، به‌غدا چه‌ند داواكارییه‌كى دیكه‌ى هه‌یه‌، دواتر كه‌ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان جێبه‌جێكران، ته‌مویلى موچه‌ى مانگى شه‌شى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ ته‌واوى داهاتى هه‌رێم له‌نه‌وتى‌و نا نه‌وتى ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكات، به‌و مه‌رجه‌ى به‌غداش پابه‌ندبێت به‌دابینكردنى سه‌رجه‌م شایسته‌داراییه‌كان نه‌ك ته‌نها موچه‌".

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق داوایكردوه‌، تاوه‌كو سبه‌ینێ 120 ملیاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت‌و هاوكات دوو ڕۆژیش بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کۆمپانیا نەوتییەکان دیاریکراوە تاوەکو هەناردەى نەوت دەستپێبکاتەوە.

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌ چالاكوانێك په‌سه‌ندكرد

  • تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیب دەهەژێنێت

سەرەکی