13   کاتژمێر پێش ئێستا 219 جار خوێنراوەتەوە

سبەینێ قەندیل هەنگاوێکی مێژوویی نوێ بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕادەگەیەنێت

ئیرادە میدیا

بڕیارە سبەینێ، ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، گەریلاکانی هەپەگە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی و گرنگ بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بنێن.

لەو بارەیەوە چاوەڕوان دەکرێت ڕاگەیاندراوێکی تایبەت ئاراستەی ڕای گشتیی بکرێت و تیایدا وردەکاریی هەنگاوە نوێیەکە ئاشکرا بکرێت.

ئەم هەنگاوە نوێیە لەکاتێکدایە کە ماوەیەک پێش ئێستا زنجیرەیەک هەنگاوی کردەیی لەسەر بنەمای بانگەوازە مێژووییەکەی عەبدولا ئۆجەلان، ڕێبەری کورد و پەکەکە، دەستیپێکرد.

٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥: ئۆجەلان بانگەوازی مێژوویی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی بڵاوکردەوە، کە وەک نەخشەڕێگایەک بۆ قۆناغی نوێ سەیر دەکرێت.

٥ تا ٧ـی ئایار (٢٠٢٥): لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازەدا، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆنگرەی ١٢ـیەمینی خۆی بەست و چەندین بڕیاری گرنگی بۆ ڕەخساندنی زەمینەی ئاشتی پەسەند کرد.

١١ـی تەممووز (٢٠٢٥): وەک نیشاندانی نیازپاکی، گرووپێکی ٣٠ کەسی گەریلا بە سەرپەرشتی بەسێ هۆزات و بەهزاد چارچەل، لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی، چەکەکانیان سووتاند.

چاوەڕوان دەکرێت بڕیار و هەنگاوەکەی سبەینێی گەریلاکان درێژەپێدەری ئەو زنجیرە هەوڵانە بێت و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گەشەپێدانی زیاتری پرۆسەی چارەسەری هەبێت.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی