10   کاتژمێر پێش ئێستا 4948 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

ئێران بەردەوامە لەچەوساندنەوە سیستەماتیکەکانی دژی گەلی کوردو دەنگی ناڕازیی‌و لەو چوارچێوەیەشدا، مامۆستایەکی ژن لەجوانڕۆ لەپۆستەکەی دوورخرایەوە، بەهۆکاری ئەوەی لەساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە سروودی شۆڕشگێری کورد لەخوێندنگەکەدا وتراوەتەوە.

زەیتون کەهزادی بەڕێوەبەری خوێندنگەی فێردۆسی سەرەتایی کچان لەشاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش چەندینجار بانگران‌و لێپرسینەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە، لەپۆستەکەی دوورخرایەوەو مانگانە بڕێک لەمووچەکەشی کەمدەکرێتەوە.

هەروەها هۆکاری سزادانی ئەو ژنە بەڕێوەبەڕە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ساڵی ڕابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ژمارەیەک لەکچە خوێندکارەکان بەهاوکاری یەکێک لەمامۆستاکانیان بەناوی “مێهری خوسرەوی زادە” سروودی شۆڕشگێڕیی‌و ئازادیخوازانەی “ڕێی خەباتمان”یان وتەوە.

هاوکات، زەیتوون کەهزادی لەپۆستی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەکە دوورخراوەتەوەو ئێستا وەک مامۆستا لەهەمان خوێندنگە وانە دەڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە مانگانە بڕی چوار ملیۆن تومەن غەرامەیان بۆ دیاریکردووە.

سروودی “ڕێی خەباتمان” هەڵگری پەیامی بەرخۆدان، یەکێتیی‌و داهاتوویەکی ئازادە، ئەم سروودە کە هێمای ناسنامەی کولتووری، کەرامەت‌و خەبات بۆ ئازادیی گەلی کوردە، بەهۆی ناوەرۆکی شۆڕشگێڕانەیەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە قەدەغەکراوە.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك، لەقۆناغەکانی یەکەمدا، بڕیاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دوورخستنەوەی تەواوی "زەیتوون کەهزادی" بوو لەسیستەمی پەروەردەو فێرکردن، بەڵام پاش پێداچوونەوە، ئەو بڕیارە گۆڕانکاریی بەسەرداهات‌و لەکۆتاییدا بوو بەدوورخستنەوەی لەپۆستی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکە.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی