7   کاتژمێر پێش ئێستا 6324 جار خوێنراوەتەوە

لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ یان دوسبه‌ی به‌غدا موچه‌ی مانگی هه‌شتی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت‌و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌بێت موچه‌ی هه‌موو مانگه‌كانی ئه‌مساڵ خه‌رجبكرێن.

نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 120 ملیار دیناری له‌داهاتی نانه‌وتی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرد، چاوه‌ڕانده‌كرێت، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ یان ئه‌وپه‌ڕی دوسبه‌ی، به‌غدا موچه‌ی مانگی هه‌شتی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت.

وتیشی، "به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم، ده‌بێت موچه‌ی هه‌موو مانگه‌كانی ئه‌مساڵ‌و ساڵی داهاتوش تا په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی نوێی بودجه‌، بدرێن، به‌مه‌رجێك حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وامبێت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بڕی داهاتی نانه‌وتی ده‌كرێت، هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ 120 ملیار دینار بخاته‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی فیدراڵی، بۆیه‌ به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێت موچه‌ی هه‌موو مانگه‌كانی ئه‌مساڵ بدرێت".

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی