9   کاتژمێر پێش ئێستا 4018 جار خوێنراوەتەوە

له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەفغانستان‌و پاکستان دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە، ئەمجارەیان لەتورکیا، بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان‌و دروستبوونی ئاگربەستی هەمیشەیی لەسەر سنوورە هاوبەشەکانیان، کە لەمدواییانەدا پێکدادانێکی تووندی بەخۆیەوە بینیوە.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەو شەڕو پێکدادانانەی کە دوو هەفتە لەمەوبەر سەریانهەڵدا، دەیان کوژراوی لێکەوتەوە لەنێویاندا خەڵکی سڤیل هه‌بوو، دوای ئەوەی حکومەتی تاڵیبان پاکستانی بەوە تۆمەتبارکرد کە لەپشت بۆردومانەکانەوەیە لەناوەڕاستی کابول، ئەمەش بووە هۆی هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەسەر سنوورەکان.

دواتر ئیسلام ئاباد، وەڵامیدایەوەو هێرشی تاڕاده‌یه‌ك تووندی ئەنجامداو گروپە چەکدارەکانی ناوخاکی ئەفغانستانی کردە ئامانج کە سه‌رچاوه‌ی ناكۆكیبوون له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هەفتەی ڕابردوو لەڕێگەی نێوەندگیریی قەتەر هەردوولا گەیشتنە ئاگربەستێكی كاتیی بۆ ئه‌منییه‌تی سنووره‌كانی نێوانیان.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بەڵام وردەکارییەکانی ئاگربه‌سته‌كه‌ هێشتا ڕوون نییەو بڕیارە لەم گه‌ڕه‌ نوێیه‌ی دانوستانەکان لەتورکیا تاووتوێبکرێن‌و هه‌نگاو بۆ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بنرێت.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی