10   کاتژمێر پێش ئێستا 3466 جار خوێنراوەتەوە

لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

بەرپرسێك لەكۆشی سپی ئاشكرایكرد، لەكاتی گەیشتەكەیدا بۆ مالیزیا؛ دۆناڵد ترەمپ لەناو فڕۆكەی سەرۆكایەتیداو لەكاتی ڕاوەستان بۆ تێكردنی بەنزین لەدەوحە، چاوی بەمیرو سەرۆك وەزیرانی قەتەر دەكەوێت.

لەم گەیشتەدا كە بۆ بەشداریكردنە لەلوتكەیەكی هەرێمایەتی لەمالیزیا، ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هاوڕێیەتی ترەمپ دەكات.

لەدوای هێرشەكەی ئیسرائیلەوە بۆسەر سەركردەكانی حەماس لەدەوحە لەئەیلولی ڕابردوو، یەكەمجارە ترەمپ بچێتە قەتەر، سەردانەكەی دوای ئەوەدێت لە29ی ئەیلول ئیمزای لەسەر فەرمانێك كردو تێیدا بەڵێنیدا بەوەی گەرەنتی ئاسایش‌و سەلامەتی قەتەرو خاكەكەی بكات، لەناویاندا گرتنەبەری ڕێكاری سەربازیی بۆ پارێزگاریی لەقەتەر.

لەبارەی گەشتەكەیەوە بۆ ئاسیا، لەناو فڕۆكەكەیدا ڕۆژنامەوانان لەترەمپیان پرسی ئایا ئەگەری هەیە دیدار لەگەڵ كیم جۆن ئون-ی سەرۆكی كۆریای باكور بكات، ترەمپ وتی، "بەڵێ حەزدەكەم؛ ئەویش دەزانێت ئێمە بەرەو ئەوێ دەچین".

دواین دیداری ترەمپ لەگەڵ كیم جۆن ئون لەساڵی 2019دا بوو.

ترەمپ بە كیم جۆن ئونی وت:" ئەگەر دەتەوێت گفتوگۆ بكەین، ئێمە كراوەین بۆ ئەمە"، سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەكرد، پەیوەندییەكی نایابی لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور هەیە.

كاتێكیش رۆژنامەوانان لێیان پرسی ئایا كراوەیە بەڕووی داواكاری كۆریای باكور بۆ داننان پێیدا وەكو هێزێكی ئەتۆمی، ئەمە وەكو مەرجێكی پێشوەختە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن؛ ترەمپ رایگەیاند، "پێموایە بەجۆرێك لەجۆرەكان هێزێكی ئەتۆمییەو ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە بڕێكی زۆر چەكی ئەتۆمییان هەیە".

سەردانەكەی ترەمپ بۆ ئاسیا وڵاتانی مالیزیا‌و ژاپۆن‌و كۆریای باشور دەگرێتەوە.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی