11   کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێکرد

ئیرادە میدیا

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

لەم قۆناغەدا، ناوچە شاخاوییەکان کراونەتە ئەولەویەت. کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک، رایگەیاند: تا ئێستا 8,000 خێزان لە سنوورەکەیان نەوتیان پێدراوە و پرۆسەکە بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە، لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، دابەشکردن دەستیپێکردووە. هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: دابەشکردنمان بەردەوامە و زۆرینەی خەڵکی شارەکەمان نەوتی وەرگرتووە. دابەشکردن لە تەوێڵە و بیارە لە دەڤەری هەورامان و بەشێک لە هەڵەبجە دەستیپێکردووە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیش گەیشتوونەتە بەشە نەوتی خۆیان و لە هەندێکیان دابەشکردن دەستیپێکردووە.

نرخی فرۆشتنی نەوتی پاڵپشتیکراو لە سەنتەری شارەکان 104 هەزار دینار و لە گوندەکان 105 هەزار دینارە بۆ بەرمیلێک. ئەمە لە کاتێکدایە کە نرخی نەوتی بازرگانی بۆ ماڵان بە کرێی گواستنەوە و قازانجی فرۆشیارەکانەوە نزیکەی 180 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشرێت.

هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی نەوت بەسەر سێ زۆندا دابەشکراوە کە کۆی گشتی نزیکەی 1.3 ملیۆن خێزان دەگرێتەوە.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی