11   کاتژمێر پێش ئێستا 76 جار خوێنراوەتەوە

کۆچبەرە کوردەکانی لیبیا، بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتن

ئیرادە میدیا

ئەو 40 هاوڵاتییە کوردەی کە زیاتر لە دوو مانگە لە لیبیا گیریانخواردووە، ئەمڕۆ شەممە گەشتەکەیان بەرەو هەرێمی کوردستان دەستپێکرد. کۆچبەرەکان، کە زۆرینەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینن لە پارێزگای سلێمانین، بە هەماهەنگی نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە.

ئەحمەد سەحاف، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیاند: کۆچبەرەکان لە لیبیاوە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوون و لەوێشەوە بۆ هەولێر دەگەڕێنەوە.

محەممەد عەبدولڕەحمان، باوکی یەکێک لە کۆچبەرەکان، ڕاگەیاند: کوڕەکەی وتویەتی، کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە لە تورکیاوە بەڕێدەکەون و بڕیارە کاتژمێر 04:15 بگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، کار بۆ گەڕاندنەوەی 35 کۆچبەری دیکەی کوردیش دەکرێت کە لە لیبیا دۆزراونەتەوە و دڵنیاییدا کە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانیانی گیرخواردوو بەردەوام دەبێت.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی