12   کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم: شەش ملیار دیناری گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەدرێت

ئیرادە میدیا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: بڕی شەش ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەیە و دابەشکردنی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەست پێدەکات.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد: بانکی ناوەندیی عێراق سبەینێ یەکشەممە، ئەو بڕە پارەیە دەخاتە سەر هەژماری بانکی بابان لە شاری سلێمانی.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاماژەی بەوەدا کە: رۆژی دووشەممە، پڕۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم وتیشی: بە هاتنی ئەم شەش ملیار دینارە، تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت و هیچ بڕە پارەیەکی گەنم لای بەغداد نامێنێتەوە.

ئەم بڕیارە ئومێدی بە جوتیارانی سنووری سلێمانی بەخشی کە چاوەڕێی وەرگرتنی پارەی گەنمەکانیان بوون و بەمەش دۆسیەی درێژخایەنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بە یەکجاری کۆتایی پێدێت.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی