10   کاتژمێر پێش ئێستا 4127 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە 60 وڵات پەیماننامەیه‌كى گرنگ واژۆده‌كه‌ن

ئەمڕۆ زیاتر لە 60 وڵات یەکەم پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانیان بۆ بەئامانجگرتنی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لەشاری هانۆی واژۆکرد، ئه‌مه‌ سەرەڕای دژایەتی کۆمەڵێک کۆمپانیای تەکنەلۆژی کە ترسیان هەیە دەقەکە ببێتە هۆی زیادبوونی سانسۆری حکوومەت.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەم چوارچێوە یاساییە نوێیە نێودەوڵەتییە ئامانجی بەرزکردنەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، کە چەندین شێوەی هەیە، لەپۆرنۆگرافیای منداڵانەوە تا دەگاتە ساختەکاریی‌و سپیکردنەوەی پارە.

لای خۆیه‌وه‌ حكوومه‌تی ڤێتنام رایگەیاندووه‌، نزیکەی 60 وڵات نیازی خۆیان بۆ واژۆکردنی ئەم یەکەم پەیماننامەیە ڕاگەیاندووە.

پەیماننامەکە کاتێک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە هەریەک لەدەوڵەتانی واژۆکار له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ پەسەندی بکەن.

هاوكات، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دڵخۆشی خۆی بەم "هەنگاوە گرنگە" دەربڕیی‌و بەسه‌ره‌تایه‌كی گرنگ له‌و بواره‌ وه‌سفیكرد.

لەمەراسیمی واژۆکردنی پەیماننامەکەدا لەپایتەختی ڤێتنام گۆتێرێس وتی، "هەموو ڕۆژێک ساختەکاریی ئاڵۆز خێزانەکان لەناو دەبات‌و دزی لەکۆچبەران ده‌كرێت‌و ملیارەها دۆلار لەئابووریی ئێمە ده‌دزرێت، بۆیه‌ پێویستمان بەوەڵامێکی جیهانی بەهێزو یەکگرتوو هەیە".

لەساڵی 2017دا رووسیا یەکەم وڵات بوو کە پێشنیازی ڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، کە ساڵی ڕابردوو بەکۆی دەنگ دوای دانوستانێکی درێژخایەن پەسەندکرا.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی