10   کاتژمێر پێش ئێستا 6720 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كیم زۆرباشه‌

سەرۆکی ئەمریکا، لەدەستپێکی گەشتێکیدا بۆ ئاسیا، خواستی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوور نیشانداو ڕایگەیاند، "100% ئامادەl بۆ کۆبوونەوە"، ترەمپ ئامانجی سەرەکیی گەشتەکەی، گەیشتنە بەڕێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ چین.

ڕۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێش بەڕێکەوتنی لەواشنتۆنەوە بۆ کۆریای باشوور، خواستی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوور نیشاندا.

ئەمە یەکەم گەشتی ترەمپە بۆ ئاسیا لەدوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات.

ترەمپ لەکۆشکی سپی بەڕۆژنامەنووسانی وت:"حەزدەکەم لەگەڵ کیم کۆببمەوە، ئەو دەزانێت ئێمە بەرەو ئەوێ دەچین، 100% ئامادەم بۆ ئەو کۆبوونەوەیە".

سەرۆکی ئەمریکا وتی:"پەیوەندیم لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور زۆرباشە، لەگەڵیدا تەبام کە دواجار لەساڵی 2019دا چاوم پێی کەوت".

گەشتەکەی ترەمپ سەردانیکردنی ژاپۆن‌و مالیزیاش لەخۆدەگرێت، بەڵام ئامانجی سەرەکی، ئەنجامدانی گفتوگۆی گرنگە لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین لەکۆریای باشوور، بەمەبەستی گەیشتن بەڕێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ چین.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی