4   کاتژمێر پێش ئێستا 7037 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 23 ملیۆن پەڕەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکان چاپکراون کە خاوەنی چەندین تایبەتمەندیی ئەمنین‌و ڕێگریی لەکۆپیکردن‌و ساختەکاریی دەکەن.

نیبراس ئەبو سودە جێگری وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، 22 ملیۆن‌و 46 هەزارو 200 وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتیی‌و یەک ملیۆن‌و 509 هەزارو 300 پەڕەی دیکەش بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەکراون.

ناوبراو ڕوونیکردەوە، پەڕەکان هێماو نیشانەی شاراوەو ڕەنگی تایبەتیان تێدایە، هاوشێوەی ئەوانەی لەدراوەکاندا بەکاردێن، کە تەنها لەڕێگەی ئامێرە تایبەتەکانی کۆمسیۆنەوە دەناسرێنەوە، ئەمەش وادەکات کۆپیکردنیان ئەستەم بێت.

ئەبو سودە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، پەڕەکان دەژمێردرێن‌و پۆلێن دەکرێن، پاشان لەئەرشیفی کۆمسیۆندا بەشێوەیەکی پارێزراو هەڵدەگیرێن.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی