2   کاتژمێر پێش ئێستا 5219 جار خوێنراوەتەوە

سبه‌ینێ له‌هه‌رێم‌و عێراق چى ڕوو ده‌دات؟

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، 303 هەزار و 151 دەنگدەرەی تایبەت لەگەڵ ئاوارەکان لەچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، لە 231 بنکە دەنگدەدەن.

ڕۆژی یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت‌و دوو ڕۆژی دیکە دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت، لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق یەک ملیۆن‌و 313 هەزارو 980 دەنگدەری تایبەت لە836 بنکە دەنگدەدەن.

خالد عەباس بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، "جگە لەپێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان، ڕۆژی یەکشەممە نزیکەی 26 هەزار ئاوارە لە23 بنکەی هەڵبژاردن مافی دەنگدانیان هەیەو دەتوانن لەپرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەنگبدەن".

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، 276 هەزارو 613 دەنگدەر بەبێ ئاوارەکان لەچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن لە 204 بنکە دەنگدەدەن، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

هەولێر: 111 هەزارو 839 دەنگدەر لە79 بنکە دەنگدەدەن
سلێمانی‌و هەڵەبجە: 108هەزارو 344 دەنگدەر لە82 بنکە دەنگدەدەن
دهۆک: 56 هەزارو 430 دەنگدەر لە43 بنکە دەنگدەدەن

ئەو ئاوارانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەمجۆرەیە:
دهۆک: 25 هەزارو 986 دەنگدەر لە23 بنکە دەنگدەدەن
هەولێر: 547 دەنگدەر لەسێ بنکە
سلێمانی: پێنج دەنگدەر لە یەک بنکە

تێکڕایان 26 هەزارو 538 ئاوارەن سبەی یەکشەممە دەنگدەدەن.

لەلایەکی دیکەوە، لەپارێزگای نەینەوا 110 هەزارو 42 دەنگدەر لە 57 بنکە دەنگدەدەن، لەپارێزگای کەرکووکیش، 56 هەزارو 237 دەنگدەری تایبەت لە29 بنکە دەنگدەدەن.

  • کۆریای باکوور ئامادەیە بۆ شەڕ.. مەترسی گه‌وره‌ بۆ ئەمریکاو کۆریای باشوور دروستده‌بێت

  • دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى كرایه‌ پشوو

  • سبه‌ینێ له‌هه‌رێم‌و عێراق چى ڕوو ده‌دات؟

  • وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى ڕاگه‌یاند

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

سەرەکی