8   کاتژمێر پێش ئێستا 48 جار خوێنراوەتەوە

قەرەیلان: پەکەکەمان لەپێناو چارەسەر هەڵوەشاندەوە و دەبێت شاندەکە بچێتە لای ئۆجەلان

ئیرادە میدیا

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵی "ستێرک تیڤی" نزیک لە پەکەکە، پەیامێکی ڕاشکاوانەی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کلیلی چارەسەری پرۆسەی ئاشتی لە ئیمرالییە. قەرەیلان ئاشکرای کرد کە بزوتنەوەکەیان ئەوەی لە توانایدا بووە ئەنجامیداوە و تەنانەت لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥ەوە بڕیاری کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی لەژێر ناوی پەکەکەدا داوە و پارتەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش تەنها لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕاستەقینە بووە، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە دەوڵەت هەنگاوی یاسایی بنێت.

سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوخۆی تورکیا، قەرەیلان ڕەخنەی توندی لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) گرت و بەوە تۆمەتباری کردن کە لە ساڵانی ڕابردوودا خۆیان وەک دۆستی کورد و لایەنگری دیموکراسی نیشان دەدا، بەڵام ئێستا بە تەواوی پێچەوانە بوونەتەوە. ناوبراو هۆشداریدا کە ئەگەر جەهەپە ئەم هەڵەیە راست نەکاتەوە، ئەوا زیانی گەورەیان پێدەگات و لە پرۆسەکە دەدۆڕێن.

لە تەوەرێکی سەرەکی دیکەی قسەکانیدا، فەرماندەی گشتی هەپەگە باسی لە گرنگیی سەردانی شاندی کۆمیسیۆنی پەرلەمان بۆ ئیمرالی کرد و ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەڕێوەبچێت و کێشەکان چارەسەر ببن، پێویستە کۆمیسیۆن دەستبەجێ گوێ لە بەردەنگی سەرەکی کە عەبدوڵڵا ئۆجەلانە بگرێت، چونکە بەبێ بەشداریکردنی ئەو هیچ ئەنجامێک بەدەست نایەت.

لە کۆتاییدا، قەرەیلان یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەی بەرز نرخاند و 27ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی بڕیاردانی بەرخۆدانی نەتەوەیی وەسف کرد، کە بە وتەی ئەو توانیویەتی کۆتایی بە دواکەوتوویی 300 ساڵەی کوردستان بهێنێت و ڕێنیسانسێکی هزری و سیاسی و ڕۆشنگەری لە ناوچەکەدا بەرپا بکات.

  • سه‌رۆكی ڕێكخراوێكى گه‌وره‌ى سویدی: ئیسلام له‌وڵاتى ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌

  • په‌یامێك له‌مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌توركیاو دیدارى ئۆجه‌لان

  • شاندی پەرلەمان بە هێلیکۆپتەر بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

  • بەرگری شارستانی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

  • چەکدارانی دیمەشق دیسان هێرشیان کردەەوە سەر هەسەدە

  • قەرەیلان: پەکەکەمان لەپێناو چارەسەر هەڵوەشاندەوە و دەبێت شاندەکە بچێتە لای ئۆجەلان

  • عەلی لاریجانی: جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەک نەماوە

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

سەرەکی