بەرگری شارستانی هەرێمی كوردستان
8   کاتژمێر پێش ئێستا 74 جار خوێنراوەتەوە

بەرگری شارستانی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەرێمی كوردستان دەڵێت" ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون و ساڵی پاریش  64 كەس لەئاودا خنكابوون".

سەركەوت كاڕەش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"لە سەرەتای ساڵەوە 61 كەس لە هەرێمی كوردستان لە ئاودا خنكاون. لەسەر ئاستی پارێزگاكان، زۆرترینیان لە سنوری پارێزگای هەولێر بوون و كەمترینیشیان لە هەڵەبجە بووە."

بەوتەی سەركەوت كاڕەش،  ئەم ساڵ 117 كەسیان لە خنكان رزگاركردوون و كاری زۆریان كردووە بە مەبەستی كەمكردنەوەی رووداوەكانی خنكان. بۆ نموونە رێنوێنیی زیاتریان هەڵواسیوە و تیمەكانیان زوو دەگەنە شوێنی رووداوەكان".

دەشڵێت:" تەرمی دوو كەس لەوانەی خنكاون هێشتا نەدۆزراونەتەوەو یەكێكیان ئاڤێستا یوسف و ئەوی دیكەیان منداڵێك بووە لە سنووری سۆران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئەوەی هەڵكەوتەی جوگرافیای كوردستان لەگەڵ ناوچەكانی دیكە جیاوازە و لەنێو ئاودا تونێل و كون و كەلەبەری زۆر هەن، بۆیە هەندێك جار تەرمەكان نادۆزرێنەوە.

  • سه‌رۆكی ڕێكخراوێكى گه‌وره‌ى سویدی: ئیسلام له‌وڵاتى ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌

  • په‌یامێك له‌مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌توركیاو دیدارى ئۆجه‌لان

  • شاندی پەرلەمان بە هێلیکۆپتەر بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

  • بەرگری شارستانی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

  • چەکدارانی دیمەشق دیسان هێرشیان کردەەوە سەر هەسەدە

  • قەرەیلان: پەکەکەمان لەپێناو چارەسەر هەڵوەشاندەوە و دەبێت شاندەکە بچێتە لای ئۆجەلان

  • عەلی لاریجانی: جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەک نەماوە

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

سەرەکی