2   کاتژمێر پێش ئێستا 1228 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی ڕێكخراوێكى گه‌وره‌ى سویدی: ئیسلام له‌وڵاتى ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌

دێنیس وێستەربێرگ سه‌رۆكی ڕێكخراوی لاوانی پارتی SDی سویدی ده‌ڵێت، "وڵاته‌كه‌مان جێگه‌ی ژن كوژران‌و ئه‌وكه‌سانه‌ی تێدا نابێته‌وه‌ كه‌ ژن‌و كچه‌كانیان ناچار به‌حیجاب ده‌كه‌ن".

ئاژانسی تی تی سویدی له‌زاری دێنیس وێستەربێرگ، بڵاویكرده‌وه‌، ناوبراو لەوتارێكدا لەکۆبونەوەی ساڵانەی پارتەکەیدا، ڕاستەوخۆ هێرشیکردووەتەسەر ئیسلام‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، ڕێكخراوه‌كه‌یان ڕێگە بەدروستکردنی هیچ مزگەوتێکی نوێ لەسوید نادات‌و دەبێت کەسێک بوێرێت ئەوە بڵێت - ئیسلام لەسویددا جێگەی نابێته‌وه‌.

لەوتارەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، وڵاته‌كه‌یان لە"یەکێک لەوڵاتە سەلامەتەکان"ەوە بووه‌ به‌"نموونەیەکی ترسناک" بۆ ته‌واوی جیهان.

به‌وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی لاوانی پارتی SDی سویدی، كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیاندا كولتوورێك ده‌به‌ن بۆ سوید كه‌ له‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریتی ئه‌واندا ناگونجێت، وڵاتی ئه‌وان وڵاتی پاوانخوازی‌و ژنكوژان نییه‌، سوید ئه‌وكه‌سانه‌ی ناوێت كه‌ له‌ڕێگه‌ی بڵندگۆی پاسه‌كانه‌وه‌ یان له‌نێو پۆله‌كاندا هاوار ده‌كه‌ن‌و ئازاری منداڵه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن یاخود ژن‌و كچه‌كانیان ناچارده‌كه‌ن خۆیان داپۆشن. 

  • سه‌رۆكی ڕێكخراوێكى گه‌وره‌ى سویدی: ئیسلام له‌وڵاتى ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌

  • په‌یامێك له‌مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌توركیاو دیدارى ئۆجه‌لان

  • شاندی پەرلەمان بە هێلیکۆپتەر بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

  • بەرگری شارستانی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

  • چەکدارانی دیمەشق دیسان هێرشیان کردەەوە سەر هەسەدە

  • قەرەیلان: پەکەکەمان لەپێناو چارەسەر هەڵوەشاندەوە و دەبێت شاندەکە بچێتە لای ئۆجەلان

  • عەلی لاریجانی: جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەک نەماوە

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

سەرەکی