2026-01-12 331 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

ناوەندی هەواڵ

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رەتیدەكاتەوە هیچ جوڵەیەكی سەربازییان لە دەوروبەری مەسكەنە و دێر حافر هەبێت و رایدەگەیەنێت، حكومەتی دیمەشق بەم لێدوانانە دەیەوێت بیانوو بۆ ئاڵۆزی بدۆزێتەوە.

هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەدواداچونیان بۆ لێدوانە چەواشەكارییەكانی وەزارەتی بەرگریی حكومەتی دیمەشق كردووە سەبارەت بە دۆخی مەیدانی لە دەوروبەری مەسكەنە و دێر حافر، بۆیە جەخت دەكەنەوە كە هیچ جموجوڵ و كۆكردنەوەیەكی هێزیان لەو ناوچانە نییە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو جوڵە سەربازییانەی لە ئێستادا لە ناوچەكە هەن، پەیوەندییان بە خودی هێزەكانی حكومەتی دیمەشقەوە هەیە.

راگەیەندراوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م بانگەشانە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی سوریاوە بۆ جاری دووەم، هەوڵێکە بۆ دروستكردنی گرژی و دۆزینەوەی بیانوو بۆ توندوتیژی، بۆیە لایەنەكانی پشت ئەم هەوڵانە بە بەرپرسیار دەزانن لە هەر لێكەوتەیەكی نەخوازراو.

لە كۆتاییدا هەسەدە هۆشداری داوە لە بەردەوامبوون لەم سیاسەتە و جەختیكردۆتەوە، ئەوان پابەندن بە بژاردەی هێوركردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا مافی رەوای خۆیانە هەموو ڕێوشوێنێك بگرنەبەر بۆ بەرگریكردن لە ناوچەكە و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی.

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

  • ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

سەرەکی