×

20   کاتژمێر پێش ئێستا 324 جار خوێنراوەتەوە

گەشتیارێكی عێراقی فرۆكەیەك ناچار بە نیشتەوە دەکات

ناوەندی هەواڵ

بەهۆی نەخۆشکەوتنی گەشتیارێکی عێراقی، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی مەشهەد – نەجەف، لە نیوەی ڕێگادا و لە کرماشان بەناچاری نیشتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری مەسعود قەلعە سفیدی بەڕێوەبەری فریاگوزاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بڵاویکردووەتەوە، "فڕۆکەیەک کە لە شاری مەشهەدی ئێرانەوە بەرەو شاری نەجەف بەڕێکەوتبوو، بەهۆی نەخۆشکەوتنی یەکێک لە سەرنشینەکانی و لەسەر داوای فڕۆکەوانەکەی، لە فڕۆکەخانەی "شەهید ئەشرەفی ئەسفەهانی"شاری کرماشان نیشتووەتەوە". 

هاوکات،بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شەهید ئەشرەفی ئیسفەهانی لە کرماشان بەئاژانسی ئیرنای وتووە، فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی زاگرۆس ژمارە 3011 لەسەر ڕێگای مەشهەد - نەجەف ئەشرەف،ناچاربوو نیشتنەوەی بەپەلە ئەنجام.

ئەو نەخۆشەی فرۆکەکەی ناچار بەنیشتنەوە کردووە پیاوێکی تەمەن 21 ساڵی عێراقی بووە و پێشینەی تەنگەنەفەسی هەبووە، دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە، بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام رەزای کرماشان کراوە.

کرماشان نزیکترین شارە گەورەکانی ئێرانە لە بەغدا و شارە گرنگەکانی دیکەی عێراق وەک نەجەف وکەربەلا.

 

  • عێراق زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەرێنێتەوە

  • هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

  • گەشتیارێكی عێراقی فرۆكەیەك ناچار بە نیشتەوە دەکات

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

سەرەکی