×

2024-12-25 97 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

ناوەندی هەواڵ

دواى گۆڕانکارییەکانى سوریا پێدەچێت عێراقییەکان بە پێچەوانەى جارانەوە خۆیان داواى مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا بکەن و ئەمریکاش خوازیاری کشانەوە نییە.

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەى عەرەب ئەو دۆخەى لە عێراق هاتووەتە پێشەوە لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانى سوریا و کەمبونەوەى فشارى ئێران و ترسە لە توڕەبوونى ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، کە لە مانگی داهاتوودا دەچێتەوە کۆشکى سپی.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، عێراقییەکان لەوە دەترسن لەناکاو ترەمپ سزاى سیاسی یان ئابووری قورس بخاتە سەر عێراق.

ڕۆژنامەکەباسی لەوەشکردووە سوننە و کورد خوازیاری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان، هاوکات، ڕۆژنامەى واشنتن پۆستیش لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، هێزەکانى ئەمریکا لەو کاتە زیاتر دەمێننەوە، کە لەگەڵ عێراق واژۆیانکردووە و پێشتر ڕێککەوتوون لەسەرى، کە کۆتایی ساڵی 2025ە.

بەرپرسێکی باڵاى ئەمریکاش بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، هێشتا زۆری ماوە بۆ کۆتایی وادەى مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق، بەڵام پێشبینى ئەوە دەکرێت عێراقییەکان خۆیان داواى مانەوەی هێزەکان بکەن نەک بە پێچەوانەوە.

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

  • محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

  • لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

  • دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

سەرەکی