×

هێزێکی ئەمریکا لە عێراق
2024-12-24 332 جار خوێنراوەتەوە

عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، عێراق داوای لە ئەمریكا كردووە هێزەكانی لە وڵاتەكەی نەكشێنێتەوە و رەنگە ئەو داواكارییەش بكات بە فەرمی، هەرچەندە رێككەوتنێك لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامدراوە بۆ كشانەوەی زۆربەی هێزەكان تاكۆتایی ساڵی 2025.
ڕۆژنامەكە تیشكی خستووەتەسەر ئەوەی كە پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەتایبەت لەسوریا، پرسیاری لەبارەی پێویستی بەردەوامیی ئەركی سەربازیی ئەمریكا لەعێراق وروژاندووە كە ڕۆڵی سەرەكیی لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆرو ڕوبەڕوبونەوەی هەژموونی ئێراندا هەبووە.
واشنتن پۆست باسی لەوەشكردووە/ سەرەڕای هەستیاریی سیاسیی ئەم پرسە لەعێراق، بەڵام گۆڕانكارییەكانی ئەمدواییە وای لەبەرپرسانی عێراق كردووە كە دوبارە هەڵسەنگاندن بۆ خشتەی كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بكەنەوە.
" لەگفتوگۆكاندا لەگەڵ حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، جێبەجێكردنی ڕێككەوتنێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوپەیمانییە سەربازییە كراوە كە ئەمریكا سەرۆكایەتیی دەكات تاوەكو پایزی ساڵی 2025، بەڵام بەرپرسانی عێراق بەهۆكاری ئەمنیی ئاماژەیان بەئەگەری درێژكردنەوەی مانەوەی هێزەكان تاساڵی 2026 كردووە". واشنتن پۆست وای نوسیوە.
ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری بەرپرسێكی عێراقی ئاشكرایكردووە، لەئەنجامی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا تێڕوانینی بەرپرسانی عێراق بەرامبەر بەئەگەری كشانەوەی ئەمریكا گۆڕاوە، لەگەڵ گریمانەی پێشكەشكردنی داوایەكی فەرمی بۆ درێژكردنەوەی بونی هێزەكانی ئەمریكا لەئەگەری بەردەوامبونی ئاستەنگە ئەمنییەكان.
هەر بەوتەی ئەو بەرپرسە، لەدیدارێكدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، سودانی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هێزەكانی ئەمریكا لەژێر ڕۆشنایی نائارامییەكانی سوریادا نیشانداوە.

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

  • محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

  • لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

  • دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

سەرەکی