×

ماددەی هۆشبەر
2024-12-25 168 جار خوێنراوەتەوە

لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

ناوەندی هەواڵ

ناوەندێكی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، لە ماوەی سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لە عێراقدا بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، هەروەها 230 تۆڕی نێودەوڵەتی و ناوخۆییش هەڵوەشێندراونەتەوە.

فازڵ غەڕاوی، سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵەكانی 2022 و 2023 و 2024دا 230 تۆڕی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر هەڵوەشێندراونەتەوە.

وتیشی: هەر لەو سێ ساڵەدا 40 هەزار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

 بە پێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی كریستال باوترینی ئەو ماددە هۆشبەرانەن كە لە عێراقدا بەكاردەهێندرێن و ڕێژەكەی دەگاتە 37.3٪ دوای ئەویش حەبی كەپتاگۆن بەڕێژەی 34.35٪ و ئەوانەی دیكەش ڕێژەی 28.35٪ پێكدەهێنن.
 

 

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

  • محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

  • لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

  • دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

سەرەکی