×

2024-12-24 193 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

واشنتۆن داوای لە بەغداد كردووە حوسیەكان لە عێراق دوربخاتەوە،به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێیوایه‌ بوونی حوسیەكان عێراق دەكات بە بەشێك لە كێشەكانی ناوچەكه‌.

 ئەمڕۆ بەرپرسێكى  وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە رۆژنامەی "العربی الجدید"وتووە: لەماوەكانی رابردودا، ئەمریكا داوای لە بەغداد كردووە چالاكی حوسییەكان لەسەر خاكەكەی رابگرێت، بە نوسینگەكەشیانەوە لە بەغدادی پایتەخت.

ده‌شڵێت، هەڵوێستی نوێی ئەمریكایان پێگەیشتوە بە راگرتنی چالاكی حوسیەكان لەسەر خاكی عێراق و ده‌شڵێت، حكومەت بە جدی مامەڵە لەسەر ئەو جۆرە داوایانە دەكات، بۆ بەدورگرتنی گەلی عێراق و رەنگدانەوەی ئەو دۆخەی وڵاتانی ناوچەكەی تیادا دەژی.

پێشتریش پێگەی "یەمەن مۆنیتۆر" دوو رۆژ لەمەوبەر لەزاری دوو سەرچاوەی دیپلۆماسیەوە بڵاویكردەوە: حكومەتی عێراق داواكەی ئەمریكای بە حوسیەكان و ئێرانیەكان گەیاندووە، بۆ دورخستنەوەی سەركردە سەربازییەكانی حوسیەكان، كە لەگەڵ میلیشیای حزبوڵای عێراقی كاردەكەن.

ساڵانێكە گروپی حوسی، نوسینگەیەكیان لە ناوچەی جادرییەی بەغداد كردووەتەوە، بەنوێنەرایەتی باڵای ئەو گروپە ناسراوەو ئەبو ئیدریس ئەلشەرەفی و هەندێك لە سەركردەكانی تری حوسی كە لە عێراق نیشتەجێن، سەرپەرشتی دەكەن، كە دیارترینیان "ئەبو عەلی عزی و محەمەد عەبدولعەزیم حوسی"یە.

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

  • محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

  • لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

  • دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

سەرەکی