×

19   کاتژمێر پێش ئێستا 319 جار خوێنراوەتەوە

هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەنگۆى درێژکردنەوەى وادەى مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت، عێراق چیتر پێویستى بە مانەوەى هێزەکان نییە و لە کاتى خۆیدا دەگەڕێنەوە.

بە پێى ئەو  لێکتێگەیشتنەى لە نێوان عێراق و ئەمریکا ئەنجامدراوە، بڕیارە تا مانگی ئەیلولی 2025 هێزەکانى هاوپەیمانان لە بنکەى عەین ئەسەد بکشێنەوە، لە کاتێکدا دەنگۆى درێژکردنەوەى وادەکە لە ئارادایە.
عارف حەمامی ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاندووە،  ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن ڕەنگە عێراق داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بکات دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە عێراق پێویستی بەم مانەوەی ئەو هێزانە نەماوە.

وتیشى، ئەنجوومەنی نوێنەران پێشتر بە فەرمی دەنگی دابوو بۆ دوورخستنەوەی هەموو ئەو هێزانە، هەر بۆیە ناتوانن بۆ ماوەیەکی زیاتر لەو وادەیە بمێننەوە کە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەری ڕێککەوتوون.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، هێزە ئەمنییەکان لە ئێستادا توانای بەڕێوەبردنی هەموو کاروباری ئەمنی وڵات و پاراستنی یەکپارچەیی و سەقامگیری عێراقیان هەیە.

  • عێراق زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەرێنێتەوە

  • هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

  • گەشتیارێكی عێراقی فرۆكەیەك ناچار بە نیشتەوە دەکات

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

سەرەکی