×

بەشێک لەو شوێنەوارانە
15   کاتژمێر پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

عێراق زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەرێنێتەوە

ناوەندی هەواڵ

عێراق لە هەوڵدایە پارچە شوێنەوارەكان بگەڕێنیتەوە ڵاتەكەی، لەوچوارچێوەیەدا زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری گەڕاندەوە.
ئەحمەد فەكاك بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق رایگەیاند، توانیویانە زیاتر لە 10 هەزار پارچەی شوێنەوار و كەلوپەلی بەنرخی عێراق لە وڵاتانەوە بگەڕێننەوە بۆ عێراق.
پارچە شوێنەوارییەكان لەرێگای جیاوازەوە بە قاچا‌غ لە عێراق براونەتەوە دەرەوە و لە بازاڕی ڕەش بە نرخی خەیاڵی فرۆشراون.
بە وتەی وەزیری رۆشنبیری، پارچە شوێنەوارییەكان لەهەر یەك لە وڵاتانی ئەمریكا، نەرویج، ئوردن، ئیتاڵیا و بەریتانیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق. ژمارەیەكی زۆر پارچەی شوێنەواری عێراق لە وڵاتانی فەڕەنسا و لوبنانیش هەن.
یەكێك لە ئاڵنگارییە گەورەكانی حكومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارییەكان ئەوەیە كە بەشێكی زۆر لە پارچە شوێنەوارییە دزراوەكانی عێراق لە كۆمەڵێك ناوچەی تۆمانەكراوی شوێنەواری لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و شوێنەوارەوە دزراون، بۆیە عێراق ناتوانێت خۆی بە خاوەنیان بزانێت و هێنانەوەیان زەحمەتە.
ئێستادا لەچەندین ناوچەی شوێنەواری كنە و هەڵكۆڵین بەردەوامە. بەپێی وتەی وەزیری رۆشنبیری و شوێنەواری عێراق 25 تیمی جیاواز لە سەرانسەری عێراقدا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای شوێنەوارە مێژووییەكانی عێراقدا.
عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە و لانكەی چەندەها شارستانیەتی مەزن بووە. لە دوای لەناوچونیان ئەو شارستانیەتانە ژمارەیەكی زۆر كەرەستە و پارچەی شوێنەواریان لەدوای خۆیان جێهشتووە، بەڵام بەشێكی زۆری پارچە شوێنەوارەكان بەهۆی نەبونی حكومەتێكی بەهێز كە گرنگی بە كەرتی كلتوور و شوێنەوار بدات، لەلایەن گروپ و باندی جیاوازەوە قاچاغچێتیان پێوەكراوە و رەوانەی دەرەوەی وڵات كراون.

 

  • عێراق زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەرێنێتەوە

  • هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

  • گەشتیارێكی عێراقی فرۆكەیەك ناچار بە نیشتەوە دەکات

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

سەرەکی