2025-04-14 111 جار خوێنراوەتەوە

عەممار حەکیم: پێویستە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بکرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفالی گەلی کورد دەکات و دەڵێت: تاوانی ئەنفال یەکێک بوو لە قێزەوەنترین کوشتار و وێرانکاریی.

ئەمرۆ دووشەممە، 14-04-2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بە بۆنەی 37ەمین ساڵیادی ئەنفالی گەلی کورد لە لایەن ڕژێمی پێشووی دیکتاتۆری بەعس، بڵاو کردەوە.

 وتیشی: "تاوانی ئەنفال لە یادی 37ـەمین ساڵەی پڕ ئازاریدا، یەکێک بوو لە قێزەوەنترین کوشتار و وێرانکاریی تاڵ کە گەڵی عێراق بۆ ماوەی دەیان ساڵ، لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆردا ڕووبەڕووی بووەوە. گەلی کوردی ئێمە لە ژێر دڕەندەکەییدا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە، چەوسانەوە، ئاوارەبوون، گۆڕی بە کۆمەڵ و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و وێرانکردنی زەویێی بەرفراوان، باخ و کێڵگەکان بووەوە."

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی وێڕای ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفالی گەلی کورد، داواش لە "هاوبەشە سیاسییەکان"ـی دەکات "ڕێز لە قوربانییانی ڕابردوو بگرن، یادی ستەمکارییان بکەنەوە و لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە، قەرەبووی کەسوکاریان بکەنەوە."

  • دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

  • هەڵەبجە بوە 19یەمین پارێزگای عێراق

  • عەممار حەکیم: پێویستە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بکرێتەوە

  • ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

  • سودانی سەردانی تورکیا دەکات

  • خەزعەلی: دەبێت سەرجەم هێزەسیاسییەکان، بە سونە و کوردیشەوە بوونى تورکیا لە عێراق قبوڵ نەکەن

  • حكومەتی عێراق بەبۆنەى جەژنى رەمەزان یەک هەفتە پشووی راگەیاند

  • کۆمسیۆن: لە سبەینێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات

  • سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بەسەر بەرپرسێكی كەركوك-دا سەپێندرا

سەرەکی