×

2024-07-04 64 جار خوێنراوەتەوە

خولی دوومی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵ

دواى تێپەڕبوونى پێنج ڕۆژ بەسەر بەڕێوەچوونى خولى یەکەمى هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران، بڕیارە سبەینێ خولی دوومی ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوەبچێت، چونکە لە خولی یەكەمدا لە60ی دەنگدەرانی ئێران بایكۆتی هەڵبژاردنەكەیان كرد.

رۆژى شەممەى رابردوو 28-6-2024 خولى یەکەمى هەڵبژاردنى سەرۆککۆماری ئێران بە بەشدارى 61   ملیۆن و 452 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو دەستپێکرد، بەڵام بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردندا نزیکەی لە 40 % بووە بەشێکى زۆرى دەنگدەران بەشدارى پرۆسەکەیان نەکرد و بایکۆتییان کرد.

میدیا ئێرانییەکان بڵاویان كردەوە، ڕۆژی 28ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بەڕێوەچوو، كە تیایدا چوار كاندید ڕكابەری بەدەستهێنانی ئەو پۆستەیان دەكرد، بەڵام تەنیا مەسعوود پزیشكیانی ڕیفۆرمخواز و سەعید جەلیلی دەنگی باشیان بەدەستهێنا، هەربۆیە هەڵبژاردنەكە كەوتە خولی دووەمەوە.

بڕیارە سبەینێ خولی دوومی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بەڕێوەبچێت، بەڵام دیار نییە كە ڕێژەی بایكۆتكردنی دەنگدان ئەمجارە زیاتر دەبێت، یان ژمارەیەكی زیاتر لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكە دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئێران بڵاوی كردەوە، لە كۆی24.5 ملیۆن دەنگدەر، زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەری دەنگەكانیان سووتاندووە.

  • سەرۆك وەزیرانی نوێى بەریتانیا لە یەكەم ڕۆژی كاركردنیدا یاسای ناردنی كۆچبەرانی بۆ ڕواندا ڕاگرت

  • یەکەم لێدوانی مەسعود پزیشکیان دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری ئێران

  • بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا هەڵوەشایەوە

  • سبه‌ینێ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • خولی دوومی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە نزیكەی 38 هەزار كەس

  • هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت

  • هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کەوتە جاری دووەم ڕکابەری توند لەنێوان جەلیلی و پزیشکیان دەبێت

  • ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران راگەیەندرا

سەرەکی