×

2024-07-02 192 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە نزیكەی 38 هەزار كەس

ناوەندی هەواڵ

تەندروستی غه‌ززه‌ بڵاویکردەوە، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 37 هه‌زار و 925 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ سێشەممە 2ی تەمووزی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ تائێستا ئیسرائیل به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و شوێنە گشتییەکان و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و تائێستا 37 هه‌زار و 925 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئیسرائیل 3 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامدا لە ئاكامدا 25 كەسی دیكە  گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات 87 هه‌زار و 141 كەس برینداربوون.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی