×

2024-06-29 247 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کەوتە جاری دووەم ڕکابەری توند لەنێوان جەلیلی و پزیشکیان دەبێت

14یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران چووە گەڕی دووەم کە بڕیارە ڕۆژی 4ی تەممووز بکرێت.
 
موحسین ئیسلامی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەمڕۆ شەممە 29-6-2024 ڕایگەیاند، لە کۆی 24 ملیۆن و 535 هەزار و 185 دەنگی جیاکراوە، مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخوازەکان 10 ملیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگی بەدەستهێناوە؛ سەعید جەلیلی، سکرتێری پێشووتری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران 9 ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگی بەدەستهێناوە، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران 3 ملیۆن و 383 هەزار و 340 دەنگی بەدەستهێناوە و مستەفا پوورمحەممەدی، وەزیری داد و ناوخۆی پێشتری ئێرانی 206 هەزار و 397 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
بەپێی ماددەی 117ی دەستووری ئێران، لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا پێویستە بەربژێر (50+1%)ی دەنگەکان بەدەستبێنێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆمار.
 
موحسین ئیسلامی ڕاشیگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەنێردرێتە ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور و دوای پشتڕاستکردنەوەی، یەکەم هەینی دوای هەڵبژاردن (4ی تەممووز)، گەڕی دووەم لەنێوان دوو بەربژێر کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە دەکرێت، واتە لەنێوان پزیشکیان و جەلیلی.

دوێنێ لەهەڵبژاردنی ئێراندا 61    ملیۆن و 452 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردندا نزیکەی لە 40 % بووە.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی