×

2024-06-30 165 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵ

گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەڕەنسا بە بەشداریی نزیکەی 50 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت و گەڕیی دووەم 7ی تەمموزی 2024 ئەجامدەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و  ئەم هەڵبژاردنە بە مێژوویی دادەنرێت،  بەهۆی ئەوەی بەگوێرەی راپرسییەکان پارتی راستڕەویی فەرەنسا بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پارتەکەی ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنساوەیە.

پێشبینیدەکرێت لەم هەڵبژاردنەدا جۆردان باردێلای 28 ساڵ لە پارتی راسترەوەکان، ببێتە سەرۆکوەزیرانی نوێ و لەجێی مارین لوپێن کە سەرکردەی هەمان پارتە ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.

پەرلەمانی وڵاتەکە لە 577 کورسی پێکدێت و بۆ بردنەوەی زۆرینە، پارتەکان پێویستیان بە 289 کورسییە.

جێگەی ئاماژەیە، ئەم هەڵبژاردنە لەدوای بڕیاریی ئیمانیۆل ماکرۆن دێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکە ئەوەش لەپاش چەند کاتژمێرێک لە بردنەوەی پارتی راستڕەویی توندڕەوی فەڕەنسی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا.

 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی